قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كه به هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروست بووە، هۆکارە بۆ ئەوەى ڕ‌ژێمى ئێران خەریکى وه‌به‌رهێنانێك بێت کە تەنیا مەبەستى پارەکۆکردنەوەیە و پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تییە.
ڕژێمی تاران كه به هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمی و مڵهورییه‌كانیه‌وه له ناوچه‌كەدا سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و، سه‌رچاوه داراییه‌كانی لێ گیراوەتەوە، بڕیاری داوه وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی جگه‌رەدا بكات و له به‌رامبه‌ریشدا كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی پشتگوێ خستووە.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی جگه‌ره سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاتی هه‌یه و تاكه‌كانیش ئامادەیی بەردەوامیان هەیە بۆ پارەپێدانى، حكومه‌تی تارانى وەسواس کردووە بە به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌رتی ته‌ندروستی پەناى تەواوى بۆ بەرێت و بەمەش قازانجێکى گەورەى کردووە.
عه‌لیڕه‌را ڕایسی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند "حكومه‌ته‌كه‌یمن ١٧٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌پاره‌ی پاڵپشتی كه‌رسته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، بۆ هاورده‌كردنی تووتن ته‌رخان كردووه". ڕایسی له ڕۆژی "جگه‌ره نه‌كێشانی نیشتیمانی" گووتی: حكومه‌ت ١٦ ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی بۆ كڕینی په‌ڕەسیگار ته‌رخان كردووه".
به بۆچوونی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی ڕژێمی ئێران "بڕیار بوو ئه‌و پاره زه‌به‌لاحانه بۆ پاڵپشتی كه‌رته زیندووه‌كانی ژیانی هاووڵاتیان خه‌رج بكرێت، وه‌ك هاوركرده‌كردنی پێداویستی ته‌ندروستی بنه‌ڕه‌تی". باسی له‌وه‌ش كردووه به‌رهه‌مهێنانی ئێستای كارگه‌كانی تووتنی ئێرانی له نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ملیار جگه‌ره‌یە و ئامانجیان ئه‌وه‌یه بۆ سنووری ٨٠ ملیار جگه‌ره به‌رزی بكه‌نه‌وه. حكومه‌ت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گرنگ ده‌ڕوانێته ئه‌و ژمارانه و ناتوانێت چاپۆشییان لێبكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زیانێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان هه‌یه‌و، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گیرفانه به‌تاڵه‌كانیانیش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
له‌دوای كشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ڕێكکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ٢٠١٥، له‌ساڵی ڕابردووه‌وه واشنتۆن به‌چه‌ندین قۆناغ و جۆر سزای به‌سه‌ر ڕژێمی تاران سه‌پاندووه و تووشی ئاڵۆزییه‌كی سه‌ختی كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌لی ئه‌هوازی، چالاكوانێكی ئێرانییه له‌بواری مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه داوه "به‌هۆی كورتهێنانی سه‌ختی بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، حكومه‌ت هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات له ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه داهاته‌كانی خۆی پته‌و بكات". ئاشكراشی ده‌كات "ئه‌و باجه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌و كاڵایه به‌ده‌ست دێن، نزیكه‌ی سه‌دا ٤٠ ـی بوودجه‌ی داراییه".
له‌لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا ئه‌هوازی گووتی "ئه‌و باجه‌ی به‌سه‌ر جگه‌ره سه‌پێنراوه، گرنگترین جۆری باجه حكومه‌ت به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، بۆیه ئاماده‌یه وه‌به‌رهێنانی تێدا بكات، نه‌وه‌ك كار بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی بكات، كه هیچ قازانجێكی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌ده‌ست ناكه‌وێت".
چالاكوانه ئه‌هوازییه‌كه هێمای به‌وه‌ش كردووه " به‌هۆی وشككردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌ره‌كی حكومه‌ت ، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه، تاران په‌نای بۆ سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان بردووه، ئه‌ویش گیرفانی هاووڵاتییانه". دووپاتی ده‌كاته‌وه " کۆمارى ئیسلامى ته‌نها به‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو فێڵی له هاووڵاتیییەکانى کردووه، وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پیترۆڵ، كاره‌باو یاریكردن به نرخی دۆلار، كه هه‌موو ئامانجه‌كه‌ش نه‌هێشتنی پاره‌ی گیرفانی هاووڵاتیانه".
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئێران پێوه‌ری جگه‌ره‌كێشان له‌ئێران به‌رزترین ڕێژه له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٤٥ بۆ ٥٤ ساڵییه‌و، ڕێژه‌ی سه‌دا ١٢ ـێ پێگه‌یشتووه‌كانیش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی ١٥ ساڵییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام جگه‌ره ده‌كێشن.
فرۆشتنی ساڵانه‌ی جگه‌ره‌ش له‌ئێراندا له‌سنووری ٢٣٨ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ ژماره‌ی كارگه‌كانی تووتن له‌نێوخۆی ئێران‌دا له نۆ كارگه‌وه بۆ ١٧ كارگه به‌رز بووه‌ته‌وه.