Skip to main content

ژنانى ئێران و حەسرەتى تەماشاى تۆپى پێ

ژنانى ئێران و حەسرەتى تەماشاى تۆپى پێ
AvaToday caption
بەپێ ڕاپۆرت و هەواڵە بڵاوکراوەکان، بڕیارە ئامادەبوونی ژنانی ئێران لە یاریگەی ئازادی بۆ خولی دەسپێکی جامی جیهانی، ئازاد بکرێن.
posted onJuly 18, 2019
nocomment

گوشارکانی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ لەسەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، ئەوەندە زیادی کردووە کە توپی پێی ئێرانی خستووتە دووڕێیانی سڕینەوە یان ئامادەبوونی ژنان لە یاریگەکان.

ئێران دەبێ لە یەکەم یارییەکانی خۆی لە مانگی خەرمانان، هەلومەرجی ئامادەبوونی ژنان لە یاریگەکان پێک بێنێت. لە لایەکیترەوە ژێرخانەکانی پێویست و پەسەندکراوی فێدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ لە یاریگەکانی ئێران، ستاندار نییە و بە سەرنجدان بە گوشارە بەهێزە ماڵییەکانی ئێران لە دۆخی ئێستادا، دەوڵەت خەریکی دانوسانە لەگەڵ کۆمپانیایێکی چینی بۆ دابینکردنی بەپەلەی ژێرخانی یاریگەکان لە ئێران.

دانانى کامێرای شاراوە، بە ژمارەدانانی کورسییەکان و فرۆشتنی ئەلیکترۆنیکی بلیت، وەک کێشە سەرەکییەکانی تۆپی پێ ئێران نێودێڕ کراوە.

شایانی باسە بەدەیان جار هەوڵی ژنان بۆ ئامادەبوون لە یاریگەکان ڕووبەڕووی سووکایەتی و تون وتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بووەتەوە کە لەم دواییانەشدا تاقمێک لە بەرپرسانی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێی هێنایە دەنگ.