Skip to main content

تێکچوونى ژینگە  ٨ ملیار دۆلار خەساری لە ئابووری ئێران داوە

تێکچوونى ژینگە  ٨ ملیار دۆلار خەساری لە ئابووری ئێران داوە
AvaToday caption
posted onJuly 18, 2019
nocomment

ڕاپۆرتێکی نوێ پیشاندەری ئەوەیە ک سیاسەتە تێکدەرانەکانی ژینگەیی کۆمارى ئیسلامى ئێران، ساڵانە ٨ ملیار و نیو خەساری لە ئابووری ئێران داوە. لەم ڕاپۆرتە هاتووە کە "سیاسەتە نالەبارەکانی ڕژێم لەمەڕ ژینگە، بووەتە هۆی پەرەسەندنى نەخۆشی شێرپەنجە، نەخۆشی پێس و هەناسەیی بۆ هاووڵاتیان".

ئەم ڕاپۆرتە نوێیە، ئاستی ئەو خەسارانەی کە بەر ژینگەی ئێران کەوتوون، بە ٨ ملیار و ٤۳۰ ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە.

لە بەشێکی دیکە لە ناوەندی توێژینەوەکانی پەڕلەمان، ڕێژەی ئەو خەسارانەی کە بەر تاڵاوی بەختگان لە ئێران کەوتووە، بە ٥ ملیۆن و ۳۰۰ هەزار دۆلار خەمڵاندووە.

ڕاپۆرتەکەش باسى "پەرەسەندنی شێرپەنجە بە هۆی پیسبوونی ژینگە لە ناوچەی عەسەلوویە" دەکات و بە یەکێک لە حاڵەتەکانی زیادبوونی نەخۆشی هەژمار کردووە کە هەڵکەوتەی پەرەسەندنی پیشەسازی ناسەقامگیر و نالەبار لەگەڵ ژینگەیە.

خراپی ژینگە