Skip to main content

لە پیرانشار سێ جاش کوژران

لە پیرانشار سێ جاش کوژران
AvaToday caption
سوپا کوژرانی ئەندامەکانی پشتڕاست کردەوە
posted onJuly 9, 2019
nocomment

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ پووشپەڕ، جاشێکی بەنێوبانگی پیرانشار بە ناوى حاسڵ ئەحمەدی کە بە حاسڵە شێت ناسراوە، لەگەڵ دوو جاشی دیکە بە ناوەکانی ستار پیرۆتی و ئومێد مەولازادە، لە نزیک ترمیناڵى گوندەکانى پیرانشار، بە دەسڕێژی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

 

وێرای کوژرانی ئەو سێ جاشە، شۆڕش قادری ناسراو بە شۆڕشە ڕەش بە سەختی بریندار بووە.

کوژرانی ئەو جاشانە و بە تایبەت حاسڵە شێت کە دەستێکی زۆری هەبوو لە ئەزیەت و ئازاری خەڵک  و دەستی بە خوێنی پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەت حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سوورە، بووە هۆی خۆشحاڵی خەڵکی پیرانشار و هەروەها چالاکانی تۆڕەک ۆمەڵایەتییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

حاسڵە شێت

کوژرانی ئەو سێ جاشە لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو دوو جاشی دیکەی خەڵکی گووندی گەرگولی نەغەدە بە ناوەکانی ئیبراهیم و دیاکۆ شێخی لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە سزا دراون و پێیان گووتراوە ئەگەر واز لە جاشایەتی و چەکهەڵگرتن بۆ کۆماری ئیسلامی نەهێنن، دەکوژرێن.

حەبیب شەهسەوارى فەرماندەی سوپای بە ناو شوهەدای ورمێ بۆ ماڵپەری فارس گوتوویەتى "چەند خولەک بەر لە ئێستا لە ڕووداوێکى تیرۆریستیدا کە لە لایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە ئەنجام دراوە، سێ ئەندامی سوپا کوژران".

 

لینکى ڤیدیۆى ئەو شوێن و ئۆتۆمبێلەى کە حاسڵە شێتى تێدا کوژراوە:

https://www.youtube.com/watch?v=ZUZQE79SLv8