Skip to main content

کۆماری ئیسلامی میدیاکانی بۆ پاراستنی ڕێگەکانی قاچاغی نەوت بەکار دێنێت

کۆماری ئیسلامی میدیاکانی بۆ پاراستنی ڕێگەکانی قاچاغی نەوت بەکار دێنێت
AvaToday caption
posted onJuly 2, 2019
nocomment

 

کاناڵی سێی ئێران لە بەرنامەیەکدا کۆمەڵێک زانیاری سوتاو سەبارەت بە کڕیارانی نەوت و هەروەها ڕێگەکانی تایبەت بە خۆدزینەوە و دەور لێدانەوەی گەمارۆکان بڵاو دەکاتەوە!

 

پێشکەشکاری کاناڵی سێی ئێران دەڵێ بە هاوکاری گرووپێکی هەواڵساز، ملیۆنێک بەرمیل نەوت ڕادەستی چینییەکان کراوە. لە درێژەدا بە نیشاندانی دیمەنی ئاسمانی لە شوێنی کڕینی نەوت و هەروەها دیمەنی کەشتییەک بە ناوی سارینا، وردەکاری سەوداى نەوتی بڵاو دەکاتەوە.

هەر لە درێژەی سیناریۆکە، بەشێکی دیکە لە میدیاکانی سەر بە دەسەڵات ڕەخنەیان لەو بەرنامە گرتووە و دەڵێن لە کاتێکدا بەرپرسان جەخت لە نهێنی مانەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە فرۆشتنی نەوت دەگرن، بۆ دەبێ وەها بەرنامەیەک لە میدیای فەرمی ئێرانەوە بڵاو بکرێتەوە.

ئەو سیناریۆ کرچوکاڵەی دەسەڵات لە کاتێکدایە کە پێشتر زانیارییەکانی کەشتی سارینا ئاشکرا کراوە و کەشتییەکە وەستێندراوە.