Skip to main content

بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان بوودجەیان هەیە بەڵام بۆ گەڵاڵە زەروورەکان نییانە

بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان بوودجەیان هەیە بەڵام بۆ گەڵاڵە زەروورەکان نییانە
AvaToday caption
posted onJune 30, 2019
nocomment

 

حوسەینعەلی شەهریاری، نوێنەری زاهێدان و ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی، باسی لەسەر هەندێ کێشە لە جێبەجێکردنی گەڵاڵەی "گۆڕانکاری تەندروستی" کرد و گوتی سەرچاوە ماڵییەکانی جێبەجێکردنی ئەم گەڵاڵە ناتەواوە.

 

بەپێ ڕاپۆرتی ئیلنا، شەهریاری گوتی: پزشکێک کە تەنانەت لە ناوچە هەژارەکان ۱٥ مانگ لەمەو پێش خزمەتگوزاری کردووە، هێشتاپارەکەی پێنەدراە. چۆن دەوڵەت نەیتوانیوە سەرچاوەی پێویست دابین بکات.

گەڵاڵەی گۆڕانکاری تەندروستی، لە سەرەتای ساڵی ۹۳ بە مەبەستی باشتر بوونەوەی چوارچێوەی تەندروستی لە ئێران، لە نەخۆشخانە حۆکمییەکان جێبەجێ بوو.

کەمکردنی تێچووە زەبەلاحەکانی دەرمانی، دابینکردنی دارو و دەرمانی نەخۆشە تایبەتەکان و نیشتەجێ کردنی پزشک  لە ناوچە هەژارەکان لە ئامانجەکانی ئەم گەڵاڵە نێودێڕ کرابوو.