Skip to main content

ترامپ: ئێران پێی خۆشە لەگەڵ ئەمریکا ڕێک بکەوێت

ترامپ: ئێران پێی خۆشە لەگەڵ ئەمریکا ڕێک بکەوێت
AvaToday caption
posted onJune 29, 2019
nocomment

 

سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی دانیشتنەکانی گرووپی ٢٠ گووتی: ئێران پێی خۆشە لەگەڵ ئەمریکا بە ڕێککەوتن بگات. لە درێژەدا گووتی ئێمە خەریکین کار لەسەر بەرنامەی ناوەکی ئێران دەکەین، دەبینین چ ڕوودەدات، ئێرانییەکان پێیان خۆشە لەگەڵ ئێمە ڕێککەوتن بکەن و پێموایە ئەو کارە، کارێکی ئاقڵانەیە. ئەمن کێشەم نییە و کاتم زۆرە.

 

دۆنالد ترامپ جارێکی دیکە ئاماژەی بە ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر ئێران کرد و گووتی: کاتێک شوێنی هێرشەکان دیاری کران، پرسیم چەند کەس بە هۆی هێرشەکانەوە گیان لە دەست دەدەن؟ پێیان گووتم ڕێژەی ئەو کەسانە ئەگەری هەیە بگاتە ١٥٠ کەس. پێم وابوو کە ئاستی خەسارەکانی ئێران زۆر دەبێ و هەر بۆیە پاشگەز بوومەوە.

ترامپ ڕایگەیاند، ئێرانی هەڵسوکەوتێکی زۆر خراپی هەیە و کاتێک ئەمن هاتمە سەر کار ئەوان زۆر  بێبەزەیی بوون و لە ١٨ شوێنی جیهان بوونیان هەبوو.

ترامپ و سەلمان

سەرکۆماری ئەمریکا بە گووتنی ئەوەی لیستی ئامانجەکانی ئێرانی لە دەست دایە، جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی بەوە تاوانبار کرد کە هەوڵی بە دەست هێنانی چەکی ناوەکی دەدات و ئاماژەی بەوەش کرد ئێمە ناتوانین ئیزنی هەبوونی چەکی ناوەکی بە ئێران بدەین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە قسەکانی لەگەڵ ماکرۆن سەبارەت بە ئێران کرد و گووتی: سەرکۆماری فەڕانسە پێی گووتوم وڵاتەکەی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران هەیە و خوازیاری ئەوە بوو لەگەڵ ڕێبەری ئێران دانیشتن بکات. ئەمنیش هانم دا ئەو کارە بکات.

ترامپ لە قسەکانیدا هێرشی کردە سەر وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و جان کێری بە هەبوونی پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران تاوانبار کرد و گووتی: کێری بە ئێرانییەکانی گووتوە ١٥ مانگ چاوەڕێ بکەن، ئەگەری هەیە ترامپ لە هەڵبژاردنەکاندا بدۆڕێت و دوایە دەتوانن لەگەڵ کەسێک ڕێککەوتن بکەن کە هەر شتێک دەتانهەوێ پێتانی بدات. لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا گووتی: ئەو دانوستانە و قسەکردنانە ڕێگای دانوستانی ئێمە هاڵۆز دەکات و ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن دژوارتر دەکاتەوە.

ترامپپپپ