Skip to main content

خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە

خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە
AvaToday caption
posted onJune 27, 2019
nocomment

 

خۆکوژی دیاردەیێکی ناحەزی کۆمەڵایەتییە کە لە ئێراندا لەژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی و بەهۆی کێشە ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ لە پەرەسەندندایە.

 

بەبنەمادانانی ئەو ئامارانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ماوەی ۱۰ ڕۆژی ڕابردوو ٦ ژن لە پارێزگای سنە خۆیان کوشتووە کە ئەگەر خۆکوژی پیاوانیشی پێ زیاد بکەین ۹ حاڵەتی خۆکوژی تۆمارکراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەموو ئەو خۆکوژییانە بڵاو نابێتەوە.

هەروەها بەپێ ئاماری ناوەندی تەندروستی شاری سەردەشت، لە ساڵی ڕابردوو ۲۱٤ حاڵەتی کردەوەی خۆکوژی بووە و لەباری ئەو خۆکوژییانەی کە ئەنجامەکەی مەرگ بووە لە پلەی یەکەمی ئێراندایە.

سیاسەتە نادادپەروەرانەکانی کۆماری ئیسلامی ماوەی چل ساڵ لە ئاست کوردستان، بێکاری ، بێ هیوایی بۆ داهاتوو، دۆخی نالەباری ئابووری، یاسا بەرتەسکەکانی ڕژێمی ئێران بۆ ژنان، کێشە کۆمەڵایەتییەکان کە هیچ دامەزراوەیێکی حوکمی لە ئێراندا هەوڵی چارەسەری نادا و... هەمووی هۆکارن بۆ ڕێژەی زۆری خۆکوژی لە کوردستان و بەتایبەت لە نێو ژنان.