Skip to main content

ترامپ: بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پیویستیمان بە ڕێگەپێدانى کۆنگرە نییە

ترامپ: بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پیویستیمان بە ڕێگەپێدانى کۆنگرە نییە
AvaToday caption
posted onJune 25, 2019
nocomment

 

سەرکۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ماڵپەری "هێڵ" ڕایگەیاند دەوڵەت و کۆنگرە لە کارەکانی بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئاگادار دەکاتەوە، بەڵام لە ڕووی یاساییەوە پێویستی بەو کارە نییە.

 

ترامپ بە ئاماژەدان بەوەی دژی بۆچوونی نانسی پلۆسی، سەرۆکی دێموکراتەکان لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکایە سەبارەت بە پێویستی وەرگرتنی ئیزن لە کۆنگرە بۆ هێرش کردنە سەر ئێران، گووتی زۆر کەسی دیکە دژی ئەو بۆچوونەی نانسی پلۆسین. سەرکۆماری ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران گووتی: زۆر لەوە نیزیک بووین بڕیاری هێرش دژی ئێران بدەین بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاڕماندا ئەو کارە نەکەین.

لەو بارەوە ترامپ نووسیبوی: لە دوای خستنە خوارەوەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکەی ئەمریکا بە تەواوی ئامادەی هێرش بۆ سەر سێ شوێنی ئیران بووین. پرسیم چەند کەس بە هۆی ئەو هێرشەوە دەکوژرێت؟ یەکێک لە ژێنڕاڵەکان گووتی ١٥٠ کەس. دە خوولەک پێش لە ئەنجامدانی هێرشەکەم ڕاگرت. ئەو هێرشە بە بەرئاورد لەگەڵ خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئێمە زۆر گەورەتر بوو.

ترامپ و ئێران

بە بەرز بوونەوەی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، هێندێک لە نوێنەرانی مەجیلیسی نوێنەرانی ئەمریکا و سەنا رایانگەیاندووە پێویستە سەرکۆماری ئەمریکا بۆ هێرش بۆسەر ئێران، ئیزنی کۆنگرەی پێبێت.

لە بەرامبەردا هێندێک لە نوێنەران گووتویانە پێویستیان بە وەرگرتنی ئیزنی کۆنگرە نییە. تێد کروز، سناتۆری کۆماریخواز گووتبوی، ئەگەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی یاخود بریکارەکانی ئەو وڵاتە هاووڵاتیانی ئەمریکایی بکووژن، دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا دەتوانێ بە شێوەی ڕاستەوخۆ هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران.

مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر گووتبوی ئەگەر دەوڵەتی ئەمریکا بهیەوێ هێرشێکی سەربازی ئەنجام بدات، ئەو هەوڵە بە بە بنەماگرتنی "ئیزنی بەکارهێنانی هێزی سەربازی" ، " ئێی یو ئێم ئێف" پەسەندکراوی ساڵی ٢٠٠١ بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی یازدەی سێپتامبر دەبێت.