Skip to main content

ئەرتەشی ئەمریکا: بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازی بۆمبهاوێژی ب٥۲ و لینکۆڵن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەرتەشی ئەمریکا: بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازی بۆمبهاوێژی ب٥۲ و لینکۆڵن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
AvaToday caption
posted onJune 3, 2019
nocomment

 

ئەرتەشی ئەمریکا دەڵێ، بۆمبهاوێژێکی ب٥۲ و پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگیر کە بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران نێردراوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەشقێکی سەربازی هاوبەشیان لە ئاوەکانی زەریای عەرەب بەڕێوەبرد.

بەپێ ڕاپۆرتی ئاسوشیتێدپرێس، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی جۆزەردان لە ڕاگێنراوێکدا گوتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف ئەی۱٨ی سوپر هورنت و هەلیکۆپتەری ئێم ئێچ٦۰ سی هاوک، لەم مەشقەدا بەشدار بوون. بەپێ ئەم ڕاگێنراوە، لەم مەشقە سەربازییەدا کە ڕۆژی شەمە بەڕێوە چوو، "ئۆپێراسیۆنێکی هێرشکەرانە" لەلایەن بۆمبهاوێژی ب٥۲ بەشێوەی مەجازی بەڕێوەچوو.

لە حەوتەکانی ئەم دواییەدا، کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر بووەتەوە. ئەمریکا لە کۆتاییەکانی بانەمەڕەی ۹٨ بە ناردنی پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگیری یوو ئێس ئێسی ئابراهام لینکڵۆن و بۆمبهاوێژەکانی ب٥۲ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئارایشی سەربازی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو خاڵانەی کە پیشان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەرژەوەندی و هێزەکانی ئەمریکا ئەدا، پتەو کردەوە.