Skip to main content

وەزیری بەرگری بەریتانیا: لە ئەگەری شەری ئێران و ئەمریکا پشتی ئەمریکا دەگرین

وەزیری بەرگری بەریتانیا: لە ئەگەری شەری ئێران و ئەمریکا پشتی ئەمریکا دەگرین
AvaToday caption
posted onMay 21, 2019
nocomment

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی مەجلیسی عەوامی بڕیتانیا ڕۆژی سێشەممە ٣١ بانەمەڕ پێنی مۆردانت وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند لەئەگەری ڕوودانی شەر لە نێوان ئەمریکا و ئێران پشتی ئێران دەگرین. مۆردان لە وەڵامی پرسیاری ناردنی هێزی سەربازی بەریتانیا بۆ کەنداوی فارس و هاوکاری کردنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە گووتی: بەریتانیا هاوشێوەی ئەمریکا و ئەوروپا و هاوبەشەکانی دیکەی لە کەنداوی فارس، نیگەرانی ڕۆڵی ناسەقامگیرانەی ئێرانە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی: ئێمە وێرای شەریک و هاوپەیمانەکانمان هەوڵ دەدەین بۆ لە ناو بردنی ئەو هەڕەشانەی دژی ناوچەکە لە ئارادان. وەزیری بەرگری بەریتانیا لە وەڵامی پرسیاری فیلیپ هولبون، نوێنەری کۆنەپارێزی مەجلیسی عەوام سەبارەت بە ئامادەیی و ئەگەری هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووبەڕوو بوونەوەیەک گووتی: ئێمە پێشتر هێزمان ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە.

مۆردانت بە پێداگری لەسەر سەرمایەدانانی زۆری بەریتانیا لە ناوچەکە جەختی لەوە کردەوە ئێمە لە سەرەتادا وێرای هاوپەیمان و دۆستەکانمان هەوڵ دەدەین ئاڵۆزییەکان کەم بکەینەوە و دواتر هەوڵ دەدەین ڕاستییە شاراوەکان بزانین. لە وەڵامی پرسیاری نوێنەرێکی دیکە لەمەڕ ئاستی هێزی سەربازی بڕیتانیا لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە کەنداوی فارسدا گووتی: سەرقاڵی بەهێز کردنی بوونی سەربازی خۆمانین و هێزی دەریاییمان چالاکی و هێزەکەی زۆرتر کردووە.

پێشتر جرێمی هانت وەزیری دەرەوەی بڕیتانیا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا گووتبوی: ئەمریکا بە تەمای شەڕ نییە بەڵام ئێران نابێ ئیرادەی ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە بەتاقی بکاتەوە. شایانی باسە میدیاکانی بەریتانیا هەواڵی پەیوەستبوونی هێزە سەربازییەکانی بەریتانیایان بە هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ بڵاو کردبووە.