Skip to main content

شەهرزاد میرقولیخانی هەڕەشە لە خامنەیی دەکا

شەهرزاد میرقولیخانی هەڕەشە لە خامنەیی دەکا
AvaToday caption
posted onMay 6, 2019
nocomment

 

شەهرزاد میرقولیخانی، پشکنەرى تایبەتی پێشووی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی کە ئێستا لە مەسقەتی عومانە، لە ڤیدیۆیێک کە ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی بانەمەڕ لە ئەنتەرنێتدا بڵاوی کردەوە، گوتوویە ئەگەر بێت و قسە بکات بێگومان مەرگی کۆماری ئیسلامی بەدوایدا دێت.

 

لەم ڤیدیۆیەدا، موحسێن سوبحانی نیا (موحسێن سەیف) هاوسەری پێشووی خۆی بە "مێشکی چالاکی " دەوردانەوەی گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامی نێودەبا و دەڵێ بە پێچەوانەی قسەکانی کۆماری ئیسلامی کە سەیف بە دەڵاڵێکی ئاسایی ناو دەبەن، دەورێکی سەرەکی هەبووە لە ڕێکخستن و هەماهەنگى ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی لە لوبنان و سووریا و ئەفغانستان و عێراق.

شەهرزاد گوتووشیەتى "ئۆتۆمۆبیل، قەڵغانى مووشەکى، کەلەپچە و باتۆمە کارەباییەکان و کەلوپەلە دژە شۆڕشییەکان، تەنیا یەک لەو سەدان کەرەستانەن کە هاوسەری پێشووی بۆ سوپای پاسدارانی ئەنجام داوە. سەیف مۆرەیێکی تایبەتی حوسەین تائێب و موجتەبا خامنەییە. شەهرزاد پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر ئەو ٨ مەرجەی کە لە نامەیێکدا بۆ خامنەیی ناردوویەتى، جێبەجێ نەکرێت پڕۆسەی دەوردانەوەی گەمارۆکان ئاشکرا دەکا.

لەم ڤیدیۆیەدا یەکێ لە داخوازییەکانی شەهرزاد، دەرکردن و دادگاییکردنی قالیباف، تائێب، موحسین ڕەزایی، موحسێن ساجێدی نیا و ئەندامانی تیمی تائیب بوو.  هەروەها هەڕەشەی کردووە کە بە ناردنی چوار ئیمەیل بۆ وەفدەکانی دەرەوەی ئێران، دووزەخ بۆ کۆماری ئیسلامی دروست دەکا و دەبێ کۆماری ئیسلامی کۆتایی بەوە بێنێت کە لە خەڵکی ئێران لەپێناو ئامانجەکانی خۆی کەڵک وەرگرێت.