Skip to main content

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دۆزەخی کۆماری ئیسلامین

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دۆزەخی کۆماری ئیسلامین
AvaToday caption
posted onMay 5, 2019
nocomment

 

 

دادوەری باڵای کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لە وەزیری پەیوەندییەکان کردووە کە بە زووترین کات کار لە سەر بەرتەسکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات، دەنا داواکاری خۆی دەستبەکار دەبێت.

 

محەمەد جەعفەر مونتەزری ڕۆژی شەممە۱٤ی بانەمەڕە لە کۆبوونەوەی ناساندنی داواکاری نوێی تاران قسەی کرد و گوتی "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دۆزەخێکیان دروست کردووە کە دەبێ پێشی لێبگرێت و چاکسازی ئەنجام بدرێت چۆن زیاتر لەمە خۆڕاگرنابین و ڕووبەڕووی دەبینەوە. لە درێژەی کێشەکانی نێوان دەوڵەت و حکومەت لە کۆماری ئیسلامی، مونتەزری تا ئێستا چەندین جار ڕخنەی لە شێوەی بەڕێوەبردنی محەمەد جەواد ئازەری گرتووە و هەڕەشەی کردووە ئەگەر چاکسازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەکرێت ئەوا داواکاریی خۆی دەسبەکار دەبێت.

کۆماری ئیسلامی پاش ناڕەزایەتییەکانی سەرماوەزی ساڵى ۹٦ى هەتاوى، هەوڵی زۆری دا تا تۆڕە نێوخۆییەکان جێگرەوەی تلێگرام و ئینستاگرام بکات، بەڵام بەهۆی متمانەنەکردنی خەڵک بە تۆڕە کۆمەڵایەتییە دروستکراوەکانى کۆمارى ئیسلامى، لەم بواردەدا شکستی هێنا و دەستی داوەتە فیلتەرکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

مونتەزری ماوەیێک لەمەوپێش گوتی "ئێمە لە ماوەی یەک ساڵ، ۹۳٦هەزار و ۷۰۰ تۆڕی کۆمەڵایەتیمان فیلتەر کردووە و دەبێ بۆ بەڕێوەبردنی دروستیان هەموو هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ". هەروەها پاش کوشتنی ئاخوندێک لە لایەن هاووڵاتیانى ئێرانی کە کار و بوێرییەکانی خۆی لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی دانابوو و باسی لە قەرەبووکردنەوەی ئاخوندەکان کردبوو، خامنەیی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاند.

پێشتریش دامەزراوەی مافی مرۆڤ ڕخنەی لە سانسۆڕ و فیلتەرکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران گرتبوو و ئەوەی بە مانای بەرگریکردنی ڕاشکاوانە لە هەواڵنێری ئازاد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دانابوو.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان