هەواڵدەری رۆیتەرز لە زمان چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەوڵی درووستکردنی هاوپەیمانیەتییەکی سیاسی ـ ئەمنیەتییە بۆ وڵاتانی عەڕەبی، هاوپەیمانیەتییەک کە بە بەشداری وڵاتانی عەرەبستان، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین، عوممان، کوەیت، میسر و ئوردون پێک دێت.
دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێوی ئەو هاوپەیمانیەتیەیان ناوە "ناتۆی عەڕەبی".
هەوڵە دوژمنکارەکانەکانی کۆماری ئیسلامی کە زەرەرەکەى بۆ خەڵکەکەیەتى، سیاسەتی دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچە و هەوڵدان بۆ پاراستن و کامڵکردنی پرۆژەی هیلالی شیعی لەم چەند ساڵەی دوایی، شەپۆلێکی نوێێ ناڕەزایەتی وڵاتانی عەڕەبی بەرامبەر ئەو وڵاتە لێ کەوتووەتەوە.
پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی لە تیرۆر و گرووپە تووندئاژۆکان و هەوڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ درووستکردنی چەکی پێشکەوتوو و کۆمەڵکووژ بەشێکی دیکە لە هۆکارەکانی پێکهێنانى ئەو هاوپەیمانیەتیەیە.
وەرگیراو