Skip to main content

قاسم سولەیمانی: دانوسان لەگەڵ ئەمریکا نیشانەى خۆبەدەستەوەدانى ڕەهایە

قاسم سولەیمانی: دانوسان لەگەڵ ئەمریکا نیشانەى خۆبەدەستەوەدانى ڕەهایە
AvaToday caption
خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو قسانەتان لەبیر بێت!
posted onApril 29, 2019
nocomment

 

فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە کاتی قسەکردن لە کۆبوونەوەی سەرتاسەری فەرماندە و بەرێوەبەرانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی وێڕای ئاماژەدان بە گوشارەکانی واشنگتۆن بۆ سەر تاران بۆ لێدان لە ئابوری وڵاتەکەی و هێنانە خوار[ی ئاستی خۆڕاگری نێوخۆیی، جەختی لەوە کردەوە دوژمن دەیهەوێ بە گوشاری ئابوری ئێمە بێنێتە سەر میزی دانوسان کە ئەو دانوستنە هێما و نیشانەی تەسلیمبوونی ڕەهایە.

 

سولەیمانی لە درێژەی قسەکانیدا بە ناوی خەڵکی ئێران قسە دەکات و دەڵێ "خەڵکی ئێمە هوشیارن و باوەڕیان وایە لە قۆناغی ئێستادا دانوسان بە مانای تەسلیمبوونی بێ ئەملاوئەولایە و بە دڵنیاییەوە ناچێنە ژێر باری ئەو سەرشۆڕییە.

قسەکانی قاسم سولەیمانی کە پێگەیەکی گەورەی لە نێو دەسەڵاتی بەرزی کۆماری ئیسلامیدا هەیە، لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی محەمەد جەواد زەریف بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ کاناڵی هەواڵدەری جێگەی پەسەندی دۆناڵد ترامپ "فاکس نیوز" کۆمەڵێک قسەی سەبارەت بە پێوستی دانوستان لە ناوخۆی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ واشنگتۆن لێکەوتووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکى ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ فاکس نیوز بە جۆرێک دۆناڵد ترامپی لە هێندێک لە ڕاوێژکاران و نیزیکانی سەرکۆماری ئەمریکا بە تایبەت لە ڕاوێژکاری ئاسایشى نەتەوەیی کۆشکی سپی جیا کردبووە و جەختی لەوە کردبووە کە گرووپی " ب" کە بۆلتن، بن سەلمان، بن زاید و بنیامین نەتانیاهۆ لە خۆ دەگرێت، هەوڵ دەدەن ترامپ بەرەو شەڕکردن لەگەڵ ئێران ڕابکێشن.

زەریف و فۆکس