Skip to main content

پڕۆپاگەندەش ناتوانێ کۆماری ئیسلامی لە قەیرانی گەمارۆکان دەرباز بکا

پڕۆپاگەندەش ناتوانێ کۆماری ئیسلامی لە قەیرانی گەمارۆکان دەرباز بکا
AvaToday caption
posted onApril 27, 2019
nocomment

 

هەواڵدەری تەسنیم لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ئاستی هەناردەکردنی ئێران لە ناوچەکەدا بڵاوى کردووەتەوە "٥٤ لەسەدی هەناردەکانی ئێران لە ساڵی ۹۷ بۆ وڵاتانی دراوسێ بووە و سەرەڕای گەمارۆکان ئێران هێشتا دەرفەتی زۆری بۆ هەناردەکردن بۆ وڵاتان درواسێی هەیە".

 

 لەم ڕاپۆرتە باسیش لەوە کراوە کە "۲۷ لەسەدی هاوردەکانی ئێران هەر لە وڵاتانی دراوسێ بووە ، چۆن تێچووی هاتووچوویان زۆر کەمترە، بە قازانجی هەناردە و هاوردەی ئێمەیە"، لە کاتێکدا بە هۆی گەمارۆکان و مایەپووچی بەشی پیشەسازی و بەڕێوەبەری هەڵەی بەشی کشتوکاڵ، تەنانەت ئاستی بازرگانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دراوسێش لە ساڵی ۹۷ هەتا ۳٦٪ دابەزیوە و بە دەسپێکردنی قوناغی نوێ لە گەمارۆکان ئەم دابەزینەش درێژەی دەبێت.

برایان هۆک بەرپرسى ژوورى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەمە ٥ی بانەمەڕ جەختی لەسەر گەمارۆکان کردەوە و گوتی "ئەمریکا ستراتیژی و سەرچاوەیێکی نوێی بۆ پێشگرتن لە دەوردانەوەی گەمارۆکان هەیە و هەموو وڵاتانی دونیاش ئەم جیاوازییە و سووربوونی دەوڵەتی ترامپیان سەبارەت بە سزادانی ئەو وڵاتانەی کە بە دوای دەوردانەوەی گەمارۆکانن، بینیوە".