Skip to main content

گەورەترین بانکى ژاپۆن گەمارۆى خستە سەر ئێران

گەورەترین بانکى ژاپۆن گەمارۆى خستە سەر ئێران
تادێت گەمارۆ بانکییەکانى دونیا لەسەر کۆمارى ئیسلامى زیاتر دەبن
هەواڵدەرى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە کە بەڵگەیەکى لەسەر گەمارۆى قورسى گەورەترین بانکى ژاپۆن لەسەر ئێران دەست کەوتووە.
posted onJuly 12, 2018
nocomment


بە پێى ئەو بەڵگەى هەواڵدەرى ڕۆیتەرز کە ڕۆژى پێنجشەممە بڵاوى کردەوە، گەورە بانکى تۆکیۆ میتسۆبیوشى یو ئێف جی ـى ژاپۆن، مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دەوەستێنێت. دەستپێکردنەوەى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا، هۆکارى ئەم وەستاندنى بازرگانییەى بانکەکەى ژاپۆنە لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى.

 

لەسەر ئەم بنەمایە، بانکى ژاپۆن ئەم بڕیارەى بە کاربەرانى داوە و ڕایگەیاندووە کە سەودا و مامەڵەکردن لەگەڵ ناوەندە ماددییەکانى ئێران لە کۆتایی مۆڵەتە ١٨٠ ڕۆژەییەکەى ئەمریکا (٤ى نۆڤەمبەر)، سزادانى بەدواوەیە. لەسەر بنەماى بەڵگەکەى هەواڵدەریى ڕۆیتەرز، پێداچوونەوە بەم بڕیار و ڕوانگەیە لە سیاسەتە بانکییەکانى پەیوەستە بە ڕێکارە نوێیەکانى ئەمریکاوە.