Skip to main content

ئێران و ڕوسیە لە سوریە تێکهەڵچوون

ئێران و ڕوسیە لە سوریە تێکهەڵچوون
AvaToday caption
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ۱۱ کەس کوژرا
posted onApril 18, 2019
nocomment

 

بەپێ ڕاپورتی هەواڵدەری میدێل ئێست مانیتۆر "بە هۆی ێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئەو چەکدارانەی کە لە کونترۆڵی کۆماری ئیسلامیدان لە شاری حەلەبی سووریا، ۱۱ کەس کوژران کە سێ ژن و دوو منداڵێشی تێدایە."

گوایە ئەم تێکهەڵچوونە لە نێو شاردا ڕووی داوە و لە چەکی قورس کەڵک وەرگیراوە و خەڵکی سڤیل بوونەتە قوربانی ئەم کێشەیە. ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی لەسەر پاڵپشتی لە ڕژێمی ئەسەد کۆدەنگن، بەڵام لەسەر کونتروڵی ناوچەکان و پەرەدان بە دەسەڵاتیان لە سووریا کێشەیان هەیە.