![ئابوری ئێران زیاد لە ئاستی چاوەڕەوانکراو مایوپووچ بووە](/sites/default/files/2019-04/photo_2018-06-27_20-25-17_0.jpg)
AvaToday caption
بانکی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆڕتی خۆیدا کە ڕۆژی دوشەممە ١٩ خاکەلێوە بڵاو بووەوە، باسی لەوە کردووە بەرهەمی ناپاڵێوراوی ئێران بۆ ساڵی ٢٠١٨، ١.٥% بووە بەڵام ئەو ژمارەیە لە ڕاپۆڕتی نوێیدا بۆتە بە ١.٦%.
ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە گەشەی بەرهەمی ناپاڵێوراوی نێوخۆیی بۆ ئێران لەو ساڵى تێپەڕو بە ٣.٦% پێشبینی کردبوو، بەڵام لە ڕاپۆڕتە نوێیەکەیدا ئەو ژمارەیە ٣.٨% ڕاگەیێندراوە. بەو واتایەکی دیکە ئابووری ئێران لەم ساڵدا ٣.٨ لەسەد بچووک و مایەپووچ دەبێت.
ئەوە دووەمین جارە کە بانکی جیهانی پێشبینییەکانی خۆی لەمەڕ ئابووری ئێران بڵاو دەکاتەوە.