AvaToday caption
شەمێ ڕێوڕەسمێکی دێرینە و مێژویەکی کۆنی هەیە و لە گۆڤەند و شاییەکانی کوردەواری جار بەجار بەڕیوە دەچێت.
شەمێ بوونەوەرێکی ناشیرینە کە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێ و دەچیتە ژوور و خاوەن ماڵ نەورۆزانەی پێ دەدا. شەمێ هێمای ڕەشایی و تاریکی و نەگەبەتی ژیان و زستانە و خەڵک دیاری پێ دەدەن و بەو جۆرە هیوادارن هەموو ناخۆشی و چارە ڕەشییەک لە ژیانیان بچێتە دەر.