Skip to main content

پاڵاوگەی پیروزی شاهرود بە ٦٨٠ کرێکارەوە داخرا

پاڵاوگەی پیروزی شاهرود بە ٦٨٠ کرێکارەوە داخرا
AvaToday caption
کۆمپانیا و کارگە و فرۆشگا و پاڵاوگەکانی ئێران یەک بە یەک دادەخرێن و لەشکری بێکاران رووی لە زیادبوونە
posted onMarch 13, 2019
nocomment

 

پاڵاوگەی نەوت و گازی پیروزی لە شارستانی شاهرود کە پاڵاوگەیەکی سەر بە کەرتی تایبەتە، بە ٦٨٠ کرێکارەوە داخرا، چونکە کەرەستەى خاوى بۆ دابین نەکراوە و ئەمەیش بۆ مایەپووچى ئابوورى کۆمارى ئیسلامى دەگەڕێتەوە کە بە هۆى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر ئەو ڕێژیمە تووشى بووە.

 

پڕۆژەی درووستکردنی پاڵاوتگەی نەوت و گازی پیروزی لە شارستانی شارهرود لە ساڵی ١٣٩٢ دەستی بە کار کرد و قۆناغی یەکەمی لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٥ىهەتاوى بە ئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی و کانزا و بازرگانی خرایە بواری وەبەرهێنانەوە. ئەو پڕۆژە لە سێ بەشدا پێناسە کراوە و توانایی بەرهەمهێنانی لە هەر سێ بەشەکەدا دەگاتە هەزار و ٢٥٠ تۆن بەرهەمی نەوتی لە ڕۆژدا.

کەرسەی خاوی ئەو یەکە بەرهەمهێنانە، نەوتی خاو و بابەتی گازییە کە کەرەستەى خاوى ١٣ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەکەی لە لایەن کۆمپانیای نەوت دابین دەکرێت. بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە لە ماوەی ساڵی ڕابڕدوو بە ڕاگرتنی نەدانی خۆراک بەو پاڵاوتگەیە، بەرهەمهێنانی ڕاوەستاوە و ئەو پاڵاوتگە چالاکە بەرەو داخران هاتووە.  ئەو ڕووداوە بووە هۆی بێکاری هەموو کرێکارەکانی ئەو کۆمپانیایە کە ژمارەیان ٦٨٠ کەسە.

نەوت