Skip to main content

قسەکانى ڕۆحانی لەسەر بە ئیسلامیکردنى زانست ڕابەرى ئێرانى نیگەران کردووە

قسەکانى حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران لە فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى خارزمى، کاردانەوەیەکى گەورەى هەبوو. ڕۆحانى گوتى کە هەوڵەکانى بە ئیسلامیکردنى زانست شکستى خواردووە
قسەکانى حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران لە فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى خارزمى، کاردانەوەیەکى گەورەى هەبوو
posted onMarch 4, 2018
nocomment

قسەکانى حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران لە فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى خارزمى، کاردانەوەیەکى گەورەى هەبوو. ڕۆحانى گوتى کە هەوڵەکانى بە ئیسلامیکردنى زانست شکستى خواردووە. بە قسەى سەرۆککۆمارى ئێران، دانانى قورئان لە داشبوردى تڕۆمبێل، نایکاتە ئیسلامى. "زانست نادرێتە پاڵ تێهزرین و ئایدۆلۆژۆییەوە. لە وڵاتدا جەناحبەندیمان هەیە، بەڵام ناتوانین بڵەین زانستى بیرکارى ئەسوولگەراکان و زانستى بیرکارى ڕیفۆرمخوازەکان. زانست سنوورەکان ناناسێت، هەندێک کەس لە وڵاتدا چەندین ساڵە فیزیکى ئیسلامى و کیمیاى ئیسلامییان دروست کردووە، مەبەست لەمە چییە؟ پارەیەکى زۆر خەرج کراوە و کاتێکى زۆرى بۆ تەرخان کراوە. بیرکارى بیرکارییە"، ئەمە قسەى ڕۆحانى بوو لەسەر بەئیسلامیکردنى زانست. لە درێژەى قسەکانیدا ڕۆحانى گوتى: "لە بەشە پسپۆڕییەکانى زانست و زانین دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ دونیادا هەبێت و ئەمە ڕاست نییە کە ئێمە گومانمان لە توێژەران و لێزانانى خۆمان هەبێت.

 ئەم قسانەى ڕۆحانى ڕەخنە بوو لە کۆمەڵە کەسێک کە بوونى زانکۆ لە ئێران بە پێویست نازانن و پێیان وایە کە "زانستى حزورى" بۆ چارەسەرى کێشەکانى خەڵکى بەسە و لە بەرامبەردا دەگوترێت کاردانەوەى ڕۆحانى لەسەر ئەم جۆرە بیرکردنەوە بە دڵى ڕێبەرى کاتى ئێران واتە خامنەیی نەبووە.