٢٤ی حوزەیران، خەڵکى تورکیا بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی ئەو وڵاتە و دەستنیشانکردنی ئەندامانی ٢٧ەمین خولی پەرلەمان، دەچنە سەر سەندووقەکانى دەنگدان.
لە هەڵبژاردنى پەرلەمانىو سەرۆککۆماری تورکیادا، ٥٦ ملیۆن و ٣٤٢ هەزارو ٢٦٣ کەس لە نێو خۆى ئەو وڵاتە و سێ ملیۆن و ٤٩ هەزارو ٦٥ کەس لە دەرەوەی تورکیا، مافی دەنگدانیان هەیە کە کۆی گشتی دەکاتە ٥٩ ملیۆن و ٣٩١ هەزارو ٣٢٨ کەس. ئەم ژمارەیە، دەنگ دەدەن بە بەربژێرەکانى هەریەک لە پارتەکانی، ئاک پارتی، بەبەپە، بەتەپە، جەهەپە، دەپە، هەدەپە، هودا پار، ئیی پارتی، مەهەپە، پارتی سەعادەت و پارتی وەتەن. له ١٢٣ نوێنه‌رایه‌تی له ٦٠ وڵات سندوق داده‌ندرێت و ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن له ماوه‌ی ١٣ رۆژ له رێككه‌وتی ٧ بۆ ١٩ی حوزه‌یران ده‌نگ بده‌ن و له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکكۆمار بۆ گه‌ڕی دووه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ماوه‌ی پێنج رۆژ ٣٠ی حوزه‌یران بۆ ٤ی تهمووز ده‌نگ ده‌درێت. سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سەعدی گوڤه‌ن ئاماژەى به‌وه كرد كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا له 702 شارۆچكه‌دا هه‌زارو 127 سندوقی ده‌نگدان داده‌نێن بۆ ئه‌وانه‌ی به هۆی نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییه‌وه له جێگه‌دان تا بتوانن ده‌نگه‌كانیان بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سندوقی ده‌نگدان ده‌به‌ن بۆ 15 هه‌زارو 474 ده‌نگده‌ر.
کاتى تۆمارکردن:
پارتە سیاسییەکان لیستی کاندیدانیان بۆ پەرلەمان تا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ٢١ی ئایار رادەستی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن کرد کەو دوا وادە بۆ لیستى کاندیدەکان رۆژی ٣٠ی ئایار بوو و بڕیار وایە دەنگدان لە دەرەوەی وڵات و لە دەروازە سنوورییەکان ڕۆژی حەوتی حوزەیران دەست پێ بکات و لە نێو خۆى تورکیاش لە کاتژمێر 08:00 بۆ 17:00 دەرگاى ناوەندەکانى دەنگدان دەکرێتەوە و دواى ئەو کاتەوە کەس بۆى نییە دەنگ بدات و ئیتر دەست بە جیاکردنەوەى دەگەکان دەکرێت.
دروستبوونى هاوپەیمانى:
له ههڵژاردنهكهی 24ی حوزه‌یراندا، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویی سیاسیی توركیادا پارته سیاسییه‌كان به هاوپه‌یمانی ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه. ئاك پارتی و مه‌هه‌په له 4ی ئایاردا پرۆتۆكۆڵی هاوپه‌یمانی كۆماری ـیان راده‌ستی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد و، جه‌هه‌په، ئیی پارتی، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی دیموكرات له 5ی ئایاردا پرۆتۆكۆڵی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ـیان راده‌ستی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد. ئه‌و پارتانه‌ی هاوپه‌یمانییان پێك هێناوه به جیاجیا لیستی كاندیدی په‌رله‌مانتاران پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌به‌په كه پشتیوانی له هاوپه‌یمانی كۆماری ده‌كات له‌سه‌ر لیستی ئاك پارتی كاندیدی په‌رله‌مانتار ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كه له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ـدایه له‌سه‌ر لیستی ئیی پارتی كاندیدی په‌رله‌مانتارانی ده‌خاته‌ڕوو. به‌پێی چاكسازییه یاساییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه پێویست ناكات خۆیان له پارته‌كه‌یان بكشێننه‌وه.
هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار:
جگه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا هاوكات سهرۆکكۆماریش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێت. ده‌نگده‌ران هه‌ردوو كارته‌كه ده‌خه‌نه ناو زه‌رفێكه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. سهرۆکكۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپەیمانی كۆماری ـى ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌یه، موحه‌ڕەم ئینجه ـش به‌ربژێری جه‌هه‌په و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ـیش به‌ربژێری هه‌ده‌په‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری توركیا.
ڕیزبەندى لیستە بەربژێرەکان:
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، تیروپشكی بۆ ریزبه‌ندیی پارت و قه‌واره سیاسی و هاوپهمانییهتییەكان ئه‌نجام دا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تیروپشك بۆ هاوپه‌یمانییەتی كۆمار ـى كه ئاك پارتی و مه‌هه‌په پێكیان هێناوه و به‌به‌په پشتگیری‌یان ده‌كات، هاوپه‌یمانییەتی گه‌ل كه جه‌هه‌په، ئیی پارتی ، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی دیموكرات پێكیان هێناوه، به‌ته‌په، هه‌ده‌په، هودا پار و پارتی وه‌ته‌ن ئه‌نجام درا کە بەم شێوەیە بوو:
یەکەمە: هاوپه‌یمانییەتی كۆماری
دووەم: هودا پار ریزبه‌ندیی
سێیەم: پارتی وه‌ته‌ن
چوارەم: هه‌ده‌په
پێنجەم: به‌ته‌په
شەشەم: هاوپه‌یمانییەتی گەل
دوای راكێشانی ئه‌و تیروپشكه ئه‌و پارتانه‌ی هاوپهیمانییەتیان كردبوو بۆ دیاریكردنی شوێنی نێوانیان تیروپشكیان ئه‌نجامدا. به‌پێی ئه‌وه‌یش له تیروپشكێكدا كه بۆ "هاوپه‌یمانییەتی كۆمار" كرا كه له پسووڵه‌ی ده‌نگدانی ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه ئاك پارتی یه‌كه‌م و مه‌هه‌په دووه‌م ده‌رچوو.
کاندیدێکى سەرۆککۆمارى لە زیندان:
دواى ئەوەى پەرلەمانتاری باتمان لەسەر لیستی هەدەپە ئایشە ئاجەر باشەران و ژمارەیەک پارێزەر لە ١٥ی ئەم مانگە داوایەکیان پێشکەش بە دادگای ١٩ی تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە کرد بە مەبەستی ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کە خۆى بەربژێر کردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بەڵام دادگای تورکیا رەتی کردەوە کە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت و دادگا رایگەیاندووە کە مەرجەکانی داواکە لاوازن و بەو هۆیەوە رەتی کردەوە کە ناوبراو ئازاد بکرێت.
هەدەپە و زۆرترین بەربژێرى ژن:
لیستی کاندیدەکانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی ٢٧ەمین خولی پەرلەمان کە بڕیارە رۆژی ٢٤ی حوزەیران لە تورکیا بەڕێوە بچێت کە پێشکەش بە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن کراوە لە لیست و هاوپەیمانییەکانى دیکەى نێو تورکیە زۆرترین خانمى لەخۆ گرتووە. ژمارەی ئەو ژنانەی لەناو پارتەکاندا وەک بەربژێر پەسەند کراون بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ئاک پارتى: ١٢٦ خانم بەربژێر
جەهەپە: ١٣٧ خانم بەربژێر
هەدەپە: ٢٣٠ خانمى بەربژێر
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە گوتوویەتى کە "ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران کۆشکەکەی ئەردۆغان دەکەینە وەزارەتی ژنان، وەزارەتێک بۆ دژایەتیی هەموو ئاستەنگییەکان و توندوتیژییەکانی دژی ژنان بکات".
ئاک پارتى زۆر نوێنەرى ئێستاى کاندید نەکردووەتەوە:
لە لیستی کاندیدانی ئاک پارتی بۆ هەڵبژاردنی ٢٧ەمین خولی پەرلەمان پێشکەشیکردووە، ئەوە زانراوە کە لە کۆی ٣١٦ پەرلەمانتاری ئێستای ئاک پارتی لە پەرلەمان، ١٦٧ کەسیان کراونەتەوە بە کاندید و ١٤٩یان لە دەرەوەی لیستەکەن. هەریەک لە پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ، مەهمەت مەتینەر، پەرلەمانتاری دیاربەکر، مەهمەت گالیپ ئەنساریئۆغڵو و پەرلەمانتاری ماردین، ئۆرهان میرۆغڵو نەکرانەوە بە کاندید لە لیستی کاندیدانی پەرلەماندا.هەروەها سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو، وەزیری پێشووتری ئابووریی، عەلی باباجان، رۆژنامەوان، ئایدن ئوناڵ، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان، جەمیل چیچەک، بورهان کوزو، رۆژنامەوان شامیل تاییار لەنێو ئەو کەسانەدان کە نەکراونەتە کاندید. ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە پەرلەمانتاری سێرت، یاسین ئاکتای، پەرلەمانتاری وان و وەزیری پێشووتری ناوخۆ، بەشیر ئاتالای و مەتین کولونک ناویان لە لیستەکەدا نییە.
باخچەلى: رووى ڕەش و سپى بەدیار دەکەوێت
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوکراوەیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران بڵاو کردەبووەوە و گوتبووی: "هاوپەیمانی کۆماری سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستدەهێنێت لە هەڵبژاردنەکانی گشتی پەرلەمان. نوێنەرایەتییەکی بەهێزی سیاسی دەکات. زۆر نا، تەنیا ٣٣ رۆژی دیکە رووی رەش و سپی بەدیار دەکەوێت. هەندێک ئارام بگرن. ئەو کەسانەی کە لەسەر بەرژوەندی مەهەپە یارییان دەکرد. رووی مرۆڤایەتییان نابێت کە پێی دەرکەون."
لە دڕێژەی بڵاوکراوەکەی باخچەلی گوتبووى: "ھەوڵی تێکدانی ھاوپەیمانی کۆماری و گیانی یەکریزی لە یەنیکاپی لەم چەند رۆژەی دوایی چڕ بووەتەوە. دەستی تاریکی ناوخۆیی و دەرەکی دوا ھەوڵی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان خستووەتە گەڕ بەڵام ھەوڵەکانیان بێ ھودەیە".