Skip to main content

ددانپێدانانی کۆماری ئیسلامی بە ترسان لە کۆنفڕانسى وارشۆ

ددانپێدانانی کۆماری ئیسلامی بە ترسان لە کۆنفڕانسى وارشۆ
AvaToday caption
کۆنفڕانسی وارشۆ بەستێنخوڵقێن بوو بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی
posted onFebruary 18, 2019
nocomment

 

عەلی خامنەیی، ریبەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ ڕێبەندان کۆنفڕانسی وارشۆی بە شکستخواردوو زانی و بە هێرشکردنە سەر بە گووتەی ئەو "دانیشتنی پێکەوەی وڵاتانی بە ڕواڵەت موسڵمانی عەرەب و ئیسرائیل"، ئەو دانیشتنەی بە هۆی ئابڕووچوونی ئەو وڵاتانەی زانی.

 

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی گووتی دەسەڵاتدارانی مێشک چکۆلەی ئەمریکا بە بانگهێشتکردنی دەوڵەتانێکی لاواز و ترساو تەمای بڕیاڕگرتنی دژی ئێرانیان هەبوو بەڵام بە گووتەی ناوبراو ئەو دانیشتنە بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتووە و هەموو ئەوانە نیشانەی لاوازی زانی. لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا گووتی دووژمن کە کەوتە قۆناغی لاوازبوونەوە تووشی توڕەبوون دەبێت و دەست دەکات بە جنێودان و پشێوینانەوە. عەلی خامنەیی هۆشداری دا کە ئەو پشێوینانەوانە نابێ ببێتە هۆی دڵخۆشبوونی فڵان بەرپرس یان ئەوەی ببێتە هۆی هەڵەکەردنی لاوان.

کۆنفڕانسی ئاشتی و ئەمنیەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژەکانی چوارشەممە و پێنج شەممەی ڕابڕدوو بە بەشداری نوێنەرایەتی زیاتر لە ٦٠ وڵاتی دونیا لە وارشۆی پایتەختی لهێستان (پۆڵەندا) بەڕێوە چوو.

بە پێی بەڵگەی کۆتایی ئەو کۆنفڕانسە کە ئەمریکا و لهێستان ئامادەیان کردبوو، ئاماژە بەوە درابوو کە حەوت گرووپی کاری پێکهاتوو لە کۆنفڕانسەکەدا بۆ بەدواداچوونی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت سەبارەت بە خەبات دژی ترۆریزم و پشتیوانی ماڵی لێیان، ڕێگەکانی پێشگرتن بە پەرەدان بە بەرنامە موشەکیەکان، پرسی کۆچبەران و ئەمنیەتی ئاسمانی لە حەوتووەکانی داهاتوودا درێژە بە کارەکانی خۆیان دەدەن.