ئامانج لەو پیلانە فرۆشتنی پشکی ئەو پڕۆژە نیوەچڵە بە نرخێکی زۆر سەرتر لە نرخی ڕاستەقینە و دواتر کەمکردنەوەی بایەخی پشکەکان لە ماوەیەکی زەمەنی شەش مانگەدا.
بەو شێوە هەر کام لە هەزاران کڕیاڕی پشکەکانی ئێران ماڵ بەشێک لە سەرمایەی خۆیان لە دەست دەدەن و لە ئەنجامدا کۆی ئەو بڕە پارەى دزراوە بە کردەوە لە گیرفانی کڕیارانی پشکەکانی ئێران ماڵ دابین دەکرێت. دەبێ ئەوە بزانرێت خستنە ڕووی پشکەکانی وەها ڕێکخراوێک کە یەکەم چارەنووسی داهاتەکەی ڕوون نییە و دووەم ڕەوتی قازانجدانێکی سەقامگیری بۆ ماوەی لانیکەم سێ ساڵی بەردەوام تێپەڕ نەکردووە و سێیەم ڕێژەی قازانجدانەکەی لە بەرامبەر سەرمایەداندراوەکە هەڵگری پەیوەندییەکی لۆژیکی نییە و پێچەوانەی یاسایە و کارناسانی شەریفی بورس تا ئەو ساتەوەختە لە بەرامبەر یاسا شکێنییەکانی مافیای ئابووری عەلی ئەنساری ململانێیان کردووە.
بۆیە سەرەڕای ئەو گوشارە زۆرانەی کە لە لایەن دەزگای دادوەرى، عەلی شەمخانی و بەیتی ڕەهبەری خراوەتەوە سەریان بە ئەگەری زۆر بەڕێوەبەرانی بورس چارەیەک جگە لە تەسلیمبوون لە بەرامبەر دزەکان و گەندەڵکارانیان نابێت . لەوەها هەلومەرجێکدا زانیاری بەخشی گشتی و نەکڕینی پشکەکانی ئێران ماڵ لە ئەگەری دانان لە بورس، ئەو پیلانە ڕێکخڕاوەی مافیای ئابووری عەلی ئەنساری ناکام دەکاتەوە.