دواهەمین ئامارێک کە لە دۆخی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران بڵاو دەبێتەوە بە ڕوونی دەری دەخات کۆمپانیا چینییەکان خەریکی پاشەکشێ لە بازاڕی ئۆتۆمبێلى ئێرانن و بە درێژە کێشانی ئەو ڕەوتە دوور نییە لە مانگەکانی داهاتوو شایەتی چوونەدەری چاو بادامییەکان لە ئێران ببین.
لە تایبەتیترینی ئەو کۆمپانیا چینیانەی لە ئێران هەن دەتوانین ئاماژە بە "چری" ، "جک" ، "لیفان"، byd و faw، " جیلی" ، " ئێم جی"، " برلیانس و چانگان" بکەین کە تیراژی هەموویان لە دواهەمین ئاماری ڕاگەیندراو لە ساڵی ٩٧ نیشان لە کەمبوونەوە و لە هێندێک حاڵەتدا بە سفر گەیشتنیان دەدات. بۆ وێنە، کۆمپانیای "چری" کە لە ئێران لە ژێر ناوی بەڕێوەبەرانی ئۆتۆمبێل بەرهەمەکانی دەخاتە بازار، لە مانگی بەفرانباری ئەوساڵدا تەنانەت یەک بەرهەمیشی نەبووە. هەروەها جیلی کە "بەم خۆدرۆ" لە ئێران میوانداری بەرهەمەکانییەتی هیچ بەرهەمێکی لە مانگی بەفرانباردا نەبووە و لیفانیش هەر ئەو بارودۆخەی هەیە.
کۆمپانیاکانی وەک " byd و جک ڕەوتێکی بەرەو داکشانیان هەبووە و بە پێی ئەو شتانەی دەبیسترێت ، برلیانس و ئیم جی تەمایەکی زۆریان بە مانەوە لە ئێران نییە.