Skip to main content

ناڕوونی لە دۆسیەی “مەهدی فەرید”؛ لە سێدارەدان بە تۆمەتی ئەمنیەتی و ڕیوایەتی یەکلایەنە

ناڕوونی لە دۆسیەی “مەهدی فەرید”؛ لە سێدارەدان بە تۆمەتی ئەمنیەتی و ڕیوایەتی یەکلایەنە
posted onMay 20, 2026
nocomment

ماڵپەڕی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی رێژیمی ئێران باسی لە لەسێدارەدانی كەسێك بە ناوی “مەهدی فەرید” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ موساد کردووە؛ تۆمەتێکی قورس کە وەک زۆرێک لە دۆسیە هاوشێوەکان وردەكارییەكانی تەنها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە خراوەتەڕوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ناوبراو بە "گواستنەوەی زانیاری هەستیار" تۆمەتبار کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەنامەیەکی سەربەخۆ بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ئیدیعایانە بڵاونەکراوەتەوە و دادگاییکردنەکەش لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە ئەنجامدراوە.

لە کاتێکدا دەوترێت کە دانپێدانانی تۆمەتبار بنەمای بڕیارەکە بووە، بەڵام ئەزموون لە کەیسە هاوشێوەکاندا دەریدەخات کە دانپێدانان لە دەستبەسەرکردنە ئەمنییەکان زۆرجار لە ژێر فشار و بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی سەربەخۆ بەدەست دێت.

هەروەها هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە شێوازی دەستگیرکردن و مەرجەکانی لێکۆڵینەوە و ئەگەری بەرگری ڕاستەقینەی تۆمەتبار نییە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، مەهدی فەرید ساڵی 2022 دەستگیر کراوە.