Skip to main content

دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی کوردی ورمێی پشتڕاست کردەوە

دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی کوردی ورمێی پشتڕاست کردەوە
posted onDecember 21, 2025
nocomment

لقی ٩ی دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سزای سێدارەی مێحراب عەبدوڵڵازادە، گەنجی تەمەن ٢٧ ساڵی کوردی خەڵکی شاری ورمێ و لە دەستگیرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، پشتڕاست کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە بڕیارەکە بە شێوەیەکی فەرمی بە عەبدوڵڵازادە ڕاگەیێندراوە و لە زیندان داوای لێ کراوە "داواکاریی لێبوردن" پێشکێش بکات.
مێحراب عەبدوڵڵازادە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگەی شۆڕشی ورمێوە، بە تۆمەتی "بەغی" (یاخیبوونی چەکداری) سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. دەسەڵاتدارانی ئێران ناوبراو بە کوشتنی ئەندامێکی هێزەکانی بەسیج تۆمەتبار دەکەن، ئەوەش وەک بنەمایەک بۆ دەرکردنی سزاکە لەلایەن دادوەر نەجەفزادەوە بەکارهێنراوە.