Skip to main content

گۆڕینی نێوی شەقامی پێشەوا قازی بۆ سەردارانی ئیسلام لە مەهاباد

گۆڕینی نێوی شەقامی پێشەوا قازی بۆ سەردارانی ئیسلام لە مەهاباد
posted onFebruary 9, 2019
nocomment

 

بەشی فەرهەنگی شورا و شارەوانی مەهاباد بە پێی بڕیاڕی وەزارەتی ئیتلاعاتی مەهاباد، نێوی شەقامی سەرداران کە گڵکۆی پێشەوا قازی و سەدر و سەیفی قازی لێیە گۆڕیوە بۆ شەقامی سەردارانی ئیسلام.

 

ئەو هەوڵەی بەرپرسانی شارەوانی و وەزارەتی ئیتلاعاتی مەهاباد لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکانی مەدەنی بەدواوە بووە و وەک بێڕێزییەکی گەورە بەرامبەر سیمبول و هێماکانی کورد و بە تایبەت کەسایەتی پێشەوا قازی چاوی لێدەکرێت. چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وێرای مەحکومکردنی ئەو کارەی بەشی فەرهەنگی شارەوانی مەهاباد، داوایان  لە خەڵکی مەهاباد و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات کردووە بەرامبەر ئەو کردەوەی وەزارەتی ئیتلاعات کە لە ڕێگەی مۆرەکانیان لە شارەوانی مەهاباد ئەنجامی دەدەن بێ هەڵوێست نەبن.

شایانی باسە بەشی فەرهەنگی شوڕای شاری مەهاباد چەندین هەوڵی دژە نەتەوەیی و بایەخەکانی مەهاباد لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ئەنجام داوە کە دەتوانین ئاماژە بە هێندێکیان بکەین.