لە یەكێك لە زانكۆكانی شاری سەقز، خولێكی ڕاهێنانی فێركاریی مامۆستای زمانی كوردی بەڕێوەچوو.
یەكەم جارە خولێكی لەم جۆرە بەڕێوەدەچێت و دەرچووان دەتوانن لە فێرگەكاندا وەك مامۆستای زمانی كوردی دابمەزرێن.
ئەو كەسانەی بەشداریی لەم خولانەدا دەكەن، دەبێت خوێندن و نووسین بە زمانی كوردی بزانن و لە خولەكاندا شێوەی بەڕێوەبردنی پۆل، شێوەی فێركاری و ڕاهێنان كردن بە فێرخوازان دەگوترێتەوە و ئەوانەی بڕوانامەكە وەردەگرن دەتوانن بێ كێشە لە فێرگەكانی زمانی كوردیدا وانە بڵێنەوە و هیچ لایەن و دامەزداوەیەك ناتوانێت كێشەیان بۆ دروست بكات.