Skip to main content

شاخەوان عەبدوڵڵا: "ئەمریکا بڕیاری گرنگی لەسەر عێراق و ئێران دەدات"

شاخەوان عەبدوڵڵا
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
posted onFebruary 23, 2025
nocomment

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، عێراق و ئێران لەبەردەم کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی ئیدارەی نوێی ئەمریکادان، کە کاریگەری لەسەر هەردوولا دەبێت.

بڕیارە چاوەڕوانکراوەکان دەکرێت کاریگەری ئابووری و سیاسییان لەسەر عێراق و ئێران هەبێت. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمریکا لە هەوڵی ڕێگرتندایە لە سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی دۆلار، لەوانەیە سزای زیاتر بەسەر بانکەکانی عێراقدا بسەپێنێت کە مامەڵەیان لەگەڵ ئێراندا هەیە. ئەمەش دەتوانێت پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆزتر بکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا رۆژی شەممە لە زانکۆی سۆران گوتی، بەرپرسانی ئەمریکایی پێیان راگەیاندوون کە ئەو بڕیارانەی لە داهاتوودا لە دژی حکومەتی عێراق دەدرێن، نابێت جێگەی سەرسوڕمان بن، چونکە پێشتر ئامادەکاری بۆ کراوە و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش باسیان لێوە کراوە. بەڵام حکومەتی عێراق نەیتوانیوە وەک پێویست لە پەیامەکانی ئەمریکا تێبگات.

شاخەوان عەبدوڵڵا هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، بەتایبەتی لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆککۆماری ئەمریکا.