Skip to main content

ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە پیرانشار دایک و داپیرەی چالاکڤانێکی سیاسییان ئەشکەنجە کردووە

پیرانشار
ئەستی چۆغەر، داپیرەی فەرزین، بە لێدان دەموچاوی شین بووەتەوە
posted onFebruary 17, 2025
nocomment

هێزەکانی رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری پیرانشار چوونەتە سەر ماڵی کەسوکاری چالاکڤانێکی سیاسی کورد و زۆریان لێداون، بەجۆرێک کە سەروچاوی داپیرەی شین هەڵگەڕاوە.

فەرزین تووت چالاکڤانی سیاسی خەڵکی پیرانشارە و لە باشووری کوردستان نیشتەجێیە، بەڵام هێزەکانی رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران رۆژی  ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە شاری پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر کەسوکاری.

ئەستی چۆغەر، داپیرەی فەرزینە و تەمەنی ٨٠ ساڵە و سەعادەت بایزیدی، دایکی، تەمەنی ٤٥ ساڵانە و بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ٦ ددانی دایکی شکاوە و داپیرەشی بەهۆی لێدانەوە دەموچاوی رەش و شین بووەتەوە.

لەو هێرشەدا جگە لە ئەشكەنجە و ئازاری ئەندامانی خێزانەکەی، کەلوپەلی ناوماڵیشیان شکاندوون.