![دیاکۆ خزری](/sites/default/files/2025-02/photo_2025-02-12_23-34-24.jpg)
دیاکۆ خزری
دیاکۆ خزری، مامی شاهۆ خزری لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و خەڵکی مەهاباد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستگیر کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دیاکۆ خزری، خەڵکی گوندی "شیلاناوێ" رۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لە ماڵی خۆی دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.
شاهۆ خزری رۆژی ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ و دوای بە خاکسپاردنی ئیسماعیل مەولودی، ئەویش لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوو.
هەر ئەو رۆژە دوو کەسی دیکەش بە ناوەکانی کوبرا شێخە و زانیار ئەبووبەکرییش شەهید بوون.