بەهمەن فەیزی
بەهمەن فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری كوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شاری سەقز و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بەهمەن فەیزی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.