![گوندی شانشین](/sites/default/files/2025-02/photo_2025-02-07_16-12-00.jpg)
لە پارێزگای ورمێ رێگای هاتوچۆی ٩٠٪ی گوندەکانی ئەو پارێزگایە و لە پارێزگای سنەش رێگای هاتوچۆی لانیکەم ٢٨٠ گوند بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراوە.
بەگوتەی ئەرسەلان شۆکری، بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای ورمێ، لە هەموو ئەو ناوچانەی کە ئەمڕۆ هەینی، بەفریان لێباریوە تەنیا رێگای ١٠٪ی دێهاتەکان کراوەتەوە.
ئەرسەلان شۆکری دەڵێت، ئەوان هەوڵیانداوە رێگا سەرەکییەکانی هاتوچۆ و رێگای نێوان شارەکان بکەنەوە.
بەپێی راپۆرتە جیاوازەکان، هاتوچۆ لە رێگا سەرەکییەکان ئاسان نییە و لە هەندێ شوێن ناتوانرێت هاتوچۆ بکرێت.
بەگوتەی بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای سنەش، بەفر و باهۆز رێگای هاتوچۆی ٢٨٠ گوندی بەستووە و لە هەندێ لە رێگا سەرەکییەکانی دیکەش ئۆتۆمبیل تەنیا بە زەنجیر دەتوانێت هاتوچۆ بکات.
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بارینی بەفرەوە لە پارێزگای ورمێ، رۆژی شەممە فەرمانگە و قوتابخانەکان و لە پارێزگای سنەش قوتابخانەی هەندێ لە شارەکان دەوام ناکەن.