Skip to main content

فێستیڤاڵی ئەدەبیی کاڵ لە سنە کۆتاییهات

فێستیڤاڵی ئەدەبیی کاڵ لە سنە
فێستیڤاڵی ئەدەبیی کاڵ لە سنە
posted onJanuary 16, 2025
nocomment

یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی کاڵ لە شاری سنە بەڕێوەچوو و ئەدیبە سەرکەوتووەکان خەڵاتیان بەسەردا دابەش کرا. تایبەتمەندیی ئەم فێستیڤاڵە ئەوە بوو، ئەدیبان لە هەموو زاراوە جیاوازە کوردییەکانەوە بەشدارییان پێکرابوو.

رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵی ئەدەبیی کاڵ رۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار ١٤٠٣ لە شاری سنە بەڕێوەچوو و لە سێ ژانری شێعر، چیرۆک و رۆماندا خەڵات بە سەرکەوتووەکان درا.

ئەم فێستڤاڵە پێکهاتبوو لە بەشی شێعری سۆرانی، شێعری ناوچەکانی خوارووی رۆژهەڵاتی کوردستان (ئیلام و کرماشان)، شێعری هەورامی، چیرۆکی سۆرانی و کەلهوڕی و کورمانجی.

بەیان عەزیزی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی ئەدەبی کاڵ، پێشتر گوتبووی: لەم خولەی فێستیڤاڵی کاڵدا ۳۱۱ بەرهەمی ئەدەبی لە ۳ ژانری شیعر، ڕۆمان و کۆمەڵە چیرۆک گەیشتوونەتە دەستی بەڕێوەبەرانی خەڵاتەکە و لەم ژمارەیەش ۱۷۴ بەرهەم توانییان بچنە بەشی هەڵسەنگاندن.

فێستیڤاڵی ئەمساڵ یەکەمین خولی فێستیڤاڵی ئەدەبیی کاڵ بوو و بڕیارە هەموو ساڵێک بەڕێوەبچێت.