Skip to main content

وەزیری دەرەوەی رووسیا: تورکیا و ئێران رێگەیان نەدا کورد حکومەت دروستبکات

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
posted onJanuary 14, 2025
nocomment

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت: تورکیا و ئێران رێگەیان نەدەدا کورد لە سوریا حکومەتی خۆیان دروست بکەن، بەڵام مافەکانی کورد دەبێت لە چوارچێوەی سوریا، ئێران، تورکیا و عێراقدا بپارێزرێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە مۆسکۆ، گوتی: لەگەڵ كورد قسەمان كرد سەبارەت بە پێویستیی بوونی دەسەڵاتێكی ناوەندیی، بەڵام وتیان ئەمریكا پشتیوانیان دەكات بۆ ئەوەی حكومەتی خۆیان دروستبكەن، پێمانوتن توركیا و ئێران رێگەنادەن دەوڵەتی خۆتان دروستبكەن.

لاڤرۆڤ گوتوویەتی: کێشە کورد دەتوانێت ببێتە هۆی لەبەریەک هەڵاوەشانی هەموو ناوچەکە.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیاش، 19.12.2024 گوتی: "لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانییەوە بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆ بە کورد درا، بەڵام ئەوکاتە فریو دران و فێڵیان لێکرا".

سەرۆکی رووسیا هەروەها گوتی، پرسی کورد کێشەیەکی جیدییە و "دەبێت کێشەی کورد (لە سووریا) چارەسەر بکرێت."

پووتین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا لەبارەی کوردەوە گوتی، "لە تورکیا دەیان ملیۆن هەن. ژمارەیەکی زۆر لە ئێران و عێراق دەژین. چەند کورد لەوێ دەژین؟ ئێوە بێگومان وەڵامەکەی باشتر دەزانن، بەڵام لانیکەم 30 بۆ 35 ملیۆنن. راستە؟".

رووسیا گەرچی هەندێجار پشتیوانی لە دۆزی کورد کردووە، بەڵام هەندێجاریش پشتی تێکردووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، رووسیا بەرانبەر ئیمتیازی نەوتی باکووری ئێران پشتی کۆماری کوردستان و حکومەتی ئازەربایجانی بەردا و حکومەتی تاران هەر دوو ناوچەکەی داگیر کردەوە.