Skip to main content

هۆڵەند له هەوڵی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێرانه

هۆڵەند له هەوڵی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێرانه
posted onJuly 11, 2024
nocomment

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی نیۆیۆرک تایمز یسڕائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دوای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کاسپەر ڤێلدکەمپ، هاوتا هۆڵەندییەکەی، لە توئیتێکدا نووسییەتی، له ڕاستای پلانی ئاڵمان بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆڵەندیش بڕیاری داوه که هەمان ڕێچکه بگرێته پێش.

ماوەیەک لەمەوپێش، ئاڵمان لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەی ئەورووپی بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای باڵای ناوچەیی دوسڵدۆرف، هەوڵێکی نوێیان داوه بۆ ئەوەی سپای پاسداران بخەنە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێیتی ئەورووپا.

پێشتر دادگایەک لە شاری دوسڵدۆرفی ئاڵمان، سزای دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانیی بەسەر تۆمەتبارێکدا بەهۆی هێرش کردنە سەر کەنیسەی شاری بۆخوم لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا و ئاگر تێبەردانی سەپاند و ڕایگەیاند كە ئەو كەسە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ حکومەتی ئێران هەیه.

جێگای ئاماژەیه که ئەو تیرۆریسته، لەگەڵ ڕامین یەکتاپەرەست، له هاوکارانی سوپای پاسداران، لەپەیوەندیدا بووه و لەو کەسه فەرمانی هێرشەکە پێدراوه. تاونباری دەستبەسەر کراوەکه، له دوادادگادا بە ٣٣ مانگ زیندانیی سزا دراوە.

هەروەها جێگای ئاماژەیه، ڕامین یەکتاپەرەست ئەندامی باندێکی تاوانکارە که ساڵیان ساڵ لەگەڵ سوپای پاسداران هاوکاریی کردووه و به تاوانی کوشتن له ئاڵماندا له لایەن پولیسی نێونەتەوەیی داوا كراوە.