Skip to main content

حوكمی زیندانیی ئیسماعیل نەبیزادە بۆ زیندانی باز گۆڕدرا

حوكمی زیندانیی ئیسماعیل نەبیزادە بۆ زیندانی باز گۆڕدرا
posted onJune 17, 2024
nocomment

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی زیندانی ئیسماعیل نەبیزادە، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی گشتی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی و خەڵکی پیرانشار بۆ زیندانی باز گۆڕدرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار به ئاڤاتودەی رایگەیاند، دوای تێپەڕاندنی ساڵێک و نۆ مانگ زیندانیکردن، داواکاریی ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ زیندانی باز پەسەند كراوە و باقی حوكمەكەی لە دەرەوەی زیندان بەسەر دەبات.

ئاڤاتادەی ئاگادار بووه، ناوبراو بە دانانی پێنج ملیار تمەن کەفالەت، ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەكەی دراوە.

ئیسماعیل نەبیزادە، ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێران و بەبێ حوکمێکی دادگا دەستبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ورمێ گوازرایەوه.

دواتر له لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد به سەرۆکایەتی "ئۆجاقلوو" به پێنج ساڵ زیندان سزا درا.