Skip to main content

ئەمریکا: پاڵپشتی هەر جۆره هەوڵێکین بۆ بە تیرۆریستی ناساندنی سپای پاسداران

ئەمریکا: له هەر هەوڵێک بۆ بە تیرۆریستی ناساندنی سپای پاسداران پاڵپشتی دەکەین
posted onMay 31, 2024
nocomment

ودانت پاتل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنج‌شەممه، ١٠ی جۆزەردان، له دانیشتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: "با بەڕوونی ڕایبگەینم که سپای پاسدارانی ئێران مەترسییەکی جیددی لەسەر ئاسایشی جیهانه".

ودانت پاتل، وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوه که "ئایا ئەمریکا پاڵپشته بۆ ناساندنی سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەلایەن ئاڵمان و وڵاتانی دیکەوه".

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له وەڵامدا یەکەم جار ئاماژه به مێرووی پڕ له خوێن و کردەوەی تیرۆریستی سپای پاسداران دەکات و دەڵێت: "ئێمه سپای پاسداران به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسین که ڕاستەوخۆ ئاسایشی جیهانی ئامانج گرتووه و بووەته کوسپێکی جیددی لەسەر ئاشتی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ئەو هەروەهای وتی: "سپای تیرۆریستی پاسداران ڕۆڵێکی سەرەکی له کردەوه نگریسییەکان له دەرەوەی ئێران و کوشتنی چالاکانی سیاسی هەبووه".

ودانت پاتل هەرووەها جەختی کردەوه: "بێشک له هەر جۆره هەوڵێک بۆ ناساندنی سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی له هەر وڵاتێک پاڵپشتی دەکەین".

ڕاگەیاندنە ئەورووپاییەکان له ڕۆژانی ڕابردوو باسی هەوڵی چەند وڵات بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانیان کردبوو. ئەم هەوڵه لەسەر بنەمای حوکمی دادگایەکی دوسڵدۆرفی ئاڵمانه که لەبارەی دۆسیەی ئاگربەردان له کەنیسەیەکی جووەکان له شاری بوخۆم، دەرچووه.

پێشتر، ٥٥٠ نوێنەر له هەر دوو پارلەمانەکەی بەریتانیا، له ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش داوایان له حکومەت کردبوو که سپای پاسداران به لیستی ڕەش زیاد بکرێت و وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاری بکرێت.