Skip to main content

ئیسرائیل له خاوێن کردنی جیهان له تیرۆریستان بەردەوامه

ئیسرائیل له خاوێن کردنی جیهان له تیرۆریستان بەردەوامه
ڕەسمەکه هین ئارشیڤه
posted onMay 24, 2024
nocomment

هێزی بەرگری ئیسرائیل له ڕاگەیندراوێک، ڕۆژی پێنج شەممه، ٣ی جوزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕایگەیاند بە هاوکاریی شین بێت، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ناوخۆی ئەو وڵاته، له ئوپراسیۆنێکدا توانیویانه فەرماندەی گوردانی "بەیت حەنوون"ی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس بکوژن.

بەپێی ڕاگەیندراوەکه، حوسێن فەیاز، گەوره تیرۆریستی سەر به ئێران و فەرماندەی گوردانی "بەیت حەنوون"ی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس، خۆی له کونه چاڵێک له ناوچەی جەبەلیه له غەززه، شاردبووەوه که بەپێی ئەو زانیارانه که له ناو حەماسەوه بەدەستی شین بێت گەیشتبوو، ئەرتشی ئیسرائیل دەتوانی له ئوپراسیۆنێکی هاوبەشدا ، جیهان لەدەستی ئەو تیرۆریسته ڕزگار بکات.

شەڕێ ئیسرائیل دژ به تیرۆریستەکان
حسین فیاض، فەرماندەی گوردانی "بەیت حەنوون"ی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس که له هێرشەکەی ئیسرائیل کوژرا

له درێژەی جەنگی ئیسرائیل دژ به تیرۆریسم دانیال هاگاری، وتەبێژی ئرتشی ئیسرائیل له ڤیدئویەک ڕایگەیاند کە سێ لەشكر لە سەرجەم ناوچەکانی کەرتی غەززە ئامادەن و لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن و هێرشی ئامانجداردا بۆ سەر تیرۆریستان چالاکی دەکەن.

هاوکات لەگەڵ دەستپیکی ئوپراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح بۆ پاقژکردنی ناوچه له تیرۆریستەکان، گوشاره نێونەتەوەییەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەمەبەستی واژۆکردنی ئاگربەستێک لەگەڵ حەماس، دوو قات بووەتەوه بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو تاکو بەتەواوەتی حەماس له غەززه دەرنەکەن جەنگ ڕاناگرن.

لە کاتی هێرشەكەدا، هێزە تایبەتەکانی سوپای ئیسرائیل حوسێن فەیاز، فەرماندەی کەتیبەی بەیت حەنوونی حەماسیان لە ژێرخانی ژێرزەمیندا كوشتووە.

حزبوڵڵا بەردەوامه له ڕاکێت هاویشتن

هەر لەو ڕۆژەدا، تیرۆریستانی حزبوڵلا زۆرتر له ٣٠ ڕاکێتیان بەرەو باکووری ئیسرائیل هاویشتو بەڵام بەپێی وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ له چۆڵەوانی کەوتنەته خوارێ و زیانێکیان نەبووه.

هێزی بەرگری ئیسرائیلیش دەستبەجێ له وەلامی ئەو هێرشه، محمد علی ناسر، یەکێک له ڕێبەرانی پلەبەرزی حزبوڵڵایان، له باشووری لوبنان به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئامانج گرت و کوشت.