Skip to main content

ئیسرائیل بازنەی جەنگ دژ به تیرۆریستان حماس له غەززه بەرفراوانتر دەکات

ئیسرائیل بازنەی جەنگ دژ به تیرۆریستان حماس له غەززه بەرفراوانتر دەکات
دوای هێرشی تیرۆریستی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل له ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ئەرتشی ئەو وڵاته بریاری جەنگی دژ به تیرۆریستانی سەر به ئێرانی دەرکرد. ڕەسمەکه هین ١١ فڤریەی ٢٠٢٤
posted onMay 15, 2024
nocomment

ئەرتشی ئیسرائیل داوا له خەڵکی چەند گەڕەکی دیکەەی غەززه دەکات که دەستبەجێ ناوچەکانی شیخ زاید و المنشیه له نزیکی بیت لحیه و بیت حنون چۆڵ بکەن و بەرەو پەناگاکانی ڕۆژئاوای شارەکه بەڕێ کەون.

وتەبێژی ئەرتشی ئیسرائیل له پەیامێکدا به زمانی عەرەبی ڕوو بە خەڵکی باکووری غەززه دەڵێت که له کورتترین کاتدا دەبێت ناوچەکه چۆڵ بکەن چونکه بڕیاره جەنگی دژ به تیرۆریستانی سەر به ئێران له شارۆچکەی جەبالیا بەربڵاوتر ببێت و چەندین گەڕەکی دیکەش له خۆ دەگرێتەوه.

پێش لەوەی ئەرتشی ئیسرائیل هێرشەکەی بۆ سەرشارۆچکەی جەبالیا دەستپێبکات هوشداری به دانیشتووانی ناوچەکەه دابوو بۆیه چەندین گەڕەک لەوانه "العطترا و صلاطین" هەر له دوێنێدا چۆڵکرا بوونی.

دوا هوشدارەکانیش پەیوەندیدارن به ناوچەکانی شیخ زاید و المنشیه له نزیکی بیت لحیه و بیت حنون. ئەمه له کاتێدایه که ئیسرائیل به هۆی دەستپێکی هێرشێکی بەربەڵاو بۆ سەر ڕەفەح ڕووبەڕووی گوشارێکی یەکجار زۆری نێونەتەوەیی بووه.

بەپێچەوانەی گوشاره جیهانییەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕێاری داوه پەکەیجێکی یارمەتی نیزامی زۆرتر له یەک ملیۆن دولار پێشکەشی ئیسرائیل بکات تاکوو له درێژەی جەنگ دژ به تیرۆریستانی سەر به ئێران تووش کێشەی کەمبوونیی چەکوچۆڵ نەبێت.

بەپێی ڕاپورتێکی تروتەسەڵ له "واڵ ئستریت ژۆرناڵ" ئەم پەکەیجه بریتییه له ٧٠٠ ملیون دولار تەقەمەنی تانک، ٥٠٠ ملیون دولار کەڕەستەی گواستنەوەی تاکتیکی و ٦٠ میلیون دولاریش بۆ گولەی هاوەن.