Skip to main content

ڕاپورت/ کوژرانی زۆرتر له ٤٢ تیرۆریست له هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ حەلەب

کوژرانی زۆرتر له ٣٨ تیرۆریست له هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ حەلەب
ڕەسمێک لەو شوێنه که ئێران هێرشی کردووەته سەری
ئیسرائیل پێش وەخت له بەڕێوچوونی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی له نێوان ئێران و حەشدی شەعبی و حزب‌الله و ئەرتشی سوریا ئاگادار بووه و لێداوەو نەهێشتووه یەک کەس به زیندووی دەربچێت.
posted onMarch 29, 2024
nocomment

وەزارەتی بەرگری سووریا له ڕاگەیندراوێک باس له هێرشی بەربڵاو و کوشندەی ئەرتشی بەرگری ئیسرائیل بۆ سر چەند بنكەیەكی سەربازیی لەو وڵاتە دەکات و دەڵێت، ٣٦ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوونه. بەڵام ڕاگەیاندنەکان و ڕێکخراوه سەربەخۆەکان باس له کوژرانی زۆرتر له ٤٢ کەس دەکەن.

ڕۆژی هەینی ١٠ی خاکەلیوەی ١٤٠٣ هەتاوی، وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند، فرۆكە شەڕکەرەکانی هێزی بەرگری ئیسرائیل هێرشیان كردووەتە سەر رۆژهەڵاتی حەلەب، لە باكوری سووریا و چەند كۆگایەكی چەك و تەقەمەنییان له نێوبردووه.

به وتەی سەرچاوه ئەمنییەکان، ئەو زاخەگەله هی سوپای تیرۆریستی پاسدارانه و یەکێک له خاڵەکانی هەناردنی چەک و چۆڵ بۆ تیرۆریستانی لوبنانی و فەڵستینی بووه. هەروەها لەو ناوچه سەربازییه، بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران، حەشدی شەعبی، حزب‌الله و ئەرتشی سوریا کۆبوونەوەی تایبەتیان هەبووه که ئامانجی سەرەکی هێرشەکەی ئیسرائیل بووه.

پێشتریش، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای سوپای باسدارانی لەگەڵ حزب‌الله و حەشدی شەعبی گرته ئامانج و زۆرتر له پازده تیرۆریستی کوشت.

هێرش بۆ سەر حەلەب
وێنه هی ئارشێڤه

دزەی هەواڵگری ئیسرائیل له نێو شوێنه هەستیاراەکانی ئێران، بەتایبەت سوپای پاسدارن ئەوەنده زۆره که هیچ یەک له بەرپرسانی باڵای ئەم هێزه تیرۆریسته باوەڕی بەسێبەرەکەی خۆیشی نییه چونکه ئیسرائیل نیشانی داوه تەنانەت له بچووکترین هەڵسەوکەوتەکانی ئەندامانی سوپای پاسداران، له هەر کوێ بن ئاگاداره.

ڕۆیترز و الجزیره له ڕاپورتگەلێکی جیادا، ئاماژه به ٤٢ کوژراو دەکەن و به گورزێکی کارا و قورس به جەستەی تیرۆریستەکانی سەر به کۆماری ئیسکامی ناوی دەبەن. لە نێو کوژراوەکان شەش کەس، ئەندامی حزبوڵڵا بووه.

گروپی تیرۆریستی حێزبوڵڵای لوبنانیش له بەرەبەیانی هەینی، له دوو ڕاگەیندراودا هەواڵی  کوژرانی پێنج ئەندامی خۆی پشتراست کردووه. شووناسی ئەو پێنج کەسه بریتین له: "احمد جواد شحیمی ناسراو به ابوحسین له دایکبووی ۱۹۶۴، مصطفی احمد مکی ناسراو به ملاک له‌دایکبووی ۱۹۸۳، ابراهیم انیس الزین ناسروا به عبدالجلیل له دایکبووی ۱۹۸۲، علی محمد الحاف ناسراوه به ابو حسن جاد له دایکبووی ۱۹۸۴ و مصطفی علی ناصیف ناسراو به ابوحیدر لەدایکبووی ۱۹۹۱".

حزبوڵڵا ئەو پێنج تیرۆریسته به شەهیدانی ڕێگای ئۆرشەلیم ناوبردووه. ئەو دەستەواژەیه بۆ ئەو کژراوانه بەکار دەچێته که له هێرشی ئیسرائیل دەکۆرێن. بۆیه چاودێران لەو باوەرەدان که ئەو پێنج کەسه له هێرشەکەی شەوی هەینی ئیسرائیل بۆ بنکەکانی سوپای پاسداران له ڕۆژهەڵاتی حەڵەب کوژراون.

دەبێ بگوترێت ئەمه قورسترین و کوشندەترین هێرشی هێزی بەرگری ئیسرائیله بۆ سەر تیرۆریستانه له‌دوای هێرشی ٧ ئۆکتوبەر که زۆرترین کوژراوی بەسەر ئێران و حزبوڵڵا سەپاندووه

کوژرانی زۆرتر له ٤٢ تیرۆریست له هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ حەلەب

کوشتنی جێگری فەرماندەی یەکەی مووشەکی حزب‌الله

 تەنیا چەند ساعەت دوای هێرش سەرسامکەرەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوە ئەمنیەکەی حەڵەب، ڕۆیترز له زاری بێژەری وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند،  له دوانیوەڕۆی هەینی، ١٠ی خاکەڵێوه "علی عبدالحسن نعیم" جێگری فەرماندەی یەکەی مووشەکی حزبوڵڵا، له هێرشێکی ئاسمانی کوژراوه.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل گرته ڤیدئوی کات و ساتی هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبیلەکەی ئەم گەوره تیرۆریستەی بڵاو کردووه و دەڵێت: "عەلی عابد له هەڵدانی مووشەک بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل ڕۆڵی سەرەکی هەبووه و بووەته هۆی کوژران و برینداربوونی شارۆمەندانی ئیسرائیلی بۆیه گەیشته سزای تاوانەکانی".