
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کارزان ئاسم خەڵکی کامیاران و حوسێن ئیبراهیمی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان نییە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، حسێن ئیبراهیمی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان و کارزان ئاسم ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندان لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوه دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی هەریەك لە حسێن ئیبراهیمی تەمەن ٤٤ ساڵ و کارزان ئاسم تەمەن ٢٧ ساڵ لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە، بێ وڵام ماوەتەوە.
هەروەها تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەكانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.
له ڕۆژانی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ گەشەنه کردنی شەڕی غەزه بۆ ناوچەکانی دیکه و به ئامانج گرتنی فەرماندەکانی باڵای گروپه تیرۆریستییەکانی سەر به ئێران، سیستەمی دادوەری کۆماری ئسلامی ئێران به بیانووگەلێکی پووچ سزاگەلێکی قورسی بەسەر چالاکوانانی کوردستانی و ئێرانی سەپاندووه.