Skip to main content

خەڵاتى ئازادی ساڵی ٢٠٢٣ بە ژنانی ناڕازیی ئێران بەخشرا

خەڵاتى ئازادی ساڵی ٢٠٢٣ بە ژنانی ناڕازیی ئێران بەخشرا
AvaToday caption
posted onMay 22, 2023
nocomment

ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی کۆماریخوازی، خەڵاتی ئازادی ساڵی ٢٠٢٣ی پێشکەش بە ژنانی ناڕازیی ئێرانی کرد و ستایشی ئازایەتی، هێز و پابەندبوونیان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک و دادپەروەرانە کرد.
مەسیح عەلینەژاد، نازەنین بونیادی و مێهرەنگیز کار بە ناوی ژنانی ئێرانەوە ئەم خەڵاتەیان وەرگرت. 

نازەنین بونیادی لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەخشینی ئەم خەڵاتە بە ژنانی ناڕازیی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ ئێران سەقامگیر بن، دەبێ لە لایەن هەردوو لایەنی دیموکرات و کۆماریخوازەوە پەسەند بکرێن.