لە جادەی کامێران بۆ پاڵنگانی هەورامان کارەساتى هاتوچۆ دروست بوو و بە هۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون
• بەیانی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕ ، لە جادەی کامێران بۆ پاڵنگانی هەورامان، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا.
• لە ڕووداوەکەدا مینوبوسێک و بارهەڵگریک لە یەکتریان داوە.
• باس لەوە دەکرێت ١٠ کەس بریندار بوونە و ٦ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
• مینیبووسەکە لە مەریوانەوە بەرەو کامێران ڕۆیشتووە.
• لە کاتى ڕووداوەکە دەمودەست ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.
• کەسێکی دیکەش لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
• شۆفێری بارهەڵگر و مینیبووسەکە، هەردووکیان گیانیان لە دەست داوە.
• سێ کەس لە بریندارەکان زوو گەیێنراوەنەتە نەخۆشخانەی کامێران و دووانیان نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.
• لەو ٦ هاووڵاتییەی کە گیانیان لەدەست داوە، دووانییان خەڵکی گوندی بێسارانن و یەکێکیان خەڵکی گوندی تفێن و یەکێکى دیکەیان خەڵکی گوندی بارامئاوای سەر بە سەوڵاوا و دوو کەسیشیان خەڵکی جوانڕۆن.