Skip to main content

کوژرانى کچێکى ١٩ ساڵەی میاندواوی بە دەستى بەسیجییەکان

فاطمه فراهتمند
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2023
nocomment

بە هۆى گەڕان و بەدووکەوتنى بەسیجییەکان لە شارى میاندواو، فاتمە فەراهەتمەند، گیانى لەدەست دا.

 

شەوى چوارشەممە ١٠ى ڕەشەمە، فاتمە فەراهەتمەند لەگەڵ هاوڕێیەکى لە شەقامى ساخلى میاندواو کە بە ئۆتۆمبێلەکەیان (سەمەند) پیاسەیان دەکرد، بە هۆى ئەوەى ڕووسەرى لەسەر نەبووە، لە لایەن بەسییجییەکانەوە ئۆتۆمبێلەکەیان چاودێرى دەکرێت و بەدووى دەکەون و ئەوانیش لە ترسى گیانى خۆیان خێرا دەیانهەوێت لێیان دوور بکەونەوە.

بە هۆى ئەم گەڕان و بەدووکەوتنە، ئۆتۆمبێلەکەى فاتمە فەراهەتمەند وەردەگرێت و بەمەش گیان لەدەست دەدات و کچەکەى دیکەیش بە سەختى بریندار دەبێت.

فاتمە فەراهەتمەند تەمەن ١٩ ساڵ، لە خۆپێشاندانەکانى ئەم دواییە بەشدار بوو و دژى حیجابی زۆرەملێ وەستایەوە و بەردەوام لە نێو شار بە بێى حیجاب دەگەڕا و دژایەتى کۆمارى ئاخوندى دەکرد.