Skip to main content

بەلوچستان پلەی یەکەم لە نەخۆشی تالاسیمیا

بەلوچستان پلەی یەکەمی نەخۆشی تالاسیمای هەیە
posted onJanuary 17, 2019
nocomment


بە پیی دوایین ئاماری بڵاوبووە، لە شارستانەکانی ئیرانشار و چابەهار زۆرترین ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵانی تووشبوی تالاسیمای هەیە.

 

وەحید شەهنەوازی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی تالاسیمیای پارێزگای بەلوچستان لەو بارەوە ماوەیەک لەوە پێش ڕایگەیاندبوو "سیستان و بەلوچستان لە ڕووی لەدایکبوونی منداڵانی تووشبووی تالاسیمیا پلەی یەکەمی ئێرانی هەیە و بە پێی ئامارەکان ساڵانە ١٠٠ منداڵی توشبوی تالاسیمیا لەو پارێزگایە لە دایک دەبن".

خوسرەوی بەرپرسی گشتی بانکی خوێنی بەلوچستان دەڵێ: هەبوونی ٥٢٠٠ نەخۆشی بەکارهێنەری هەمیشەیی خوێن لە پارێزگادا بووەتە هۆی  بەردەوامی کەمبوونی هێندێک لە گرووپە خوێنییەکان. خوسرەوی ئاماری نەخۆشانی تالاسیمیای لەو پارێزگایەدا ٣٢٠٠ کەس ڕاگەیاندووە و ئاشکرای کردووە:

سەرەڕای بوونی هەزار نەخۆشی هێمۆفیلی زیاتر لە هەزار نەخۆشی دیالزی و پێوەندی گورچیلە لەو پارێزگایەدا هەیە کە بە بەردەوامی پێویستیان بە خوێن و بەرهەمە خوێنییەکانە.

شایانی باسە سیستان و بەلوچستان یەکێک لەو پارێزگایانەی ئێرانە کە لە سایەی سیاسەتی هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی کەمترین ئاوڕی لە هەموو بوارەکانی ژیانەوە لێدراوەتەوە و بێ ئیمکاناتی و هەژاری لەو ناوچەدا بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی دەیان قەیرانی گەورەی کۆمەڵایەتی، تەندروستی و خزمەتگوزاری.