Skip to main content

قەیرانی دەرمانە لە ئێران/ دەرمان چەند گرانتر دەبێت؟

قەیرانی دەرمانە لە ئێران/ دەرمان چەند گرانتر دەبێت؟
AvaToday caption
posted onAugust 13, 2022
nocomment

هەرچەندە دەرمان و خۆراک هەرگیز لە نێو گەمارۆکان نەبووە، بەڵام قەیرانى ئەم دوو کەرەستە گرنگەى ژیان لە ئێران گەیشتووەتە ئاستێکى کارەساتبار و مەترسیدار.

 

 بە پێى ڕاپۆرتى تۆڕى میدیایی ئاڤاتوودەی، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی مانگی ڕابردوو نرخی هەموو جۆرە دەرمانێک لە نێوان ٣٥ بۆ ٣٠٠% بەرز بووەتەوە، بەڵام زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دەرمان وەک کۆمپانیاکانى سوبحان، عوبەیدی، جابر ئیبن حەیان، کاسپین، ئیبن سینا خۆیان دەبوێرن لە فرۆشتنی بەرهەمەکانى خۆیان و بەمەش ئەگەرى هەڵکشانى نرخى دەرمان بە ڕێژەى ٥٠% هەیە.

لە چەند مانگی ڕابردوو، زۆربەی دەرمانەکان کەم یان نرخەکەیان زۆر بەرز بووەتەوە. سەرەڕای ئەم کێشانەش، کۆماری ئیسلامی تا ئێستاش ڕێگە نادات دەرمانى بیانى و کوالێتى بەرز هاوردەى ئێران بکرێت و بە بیانوو و وەهمى پشتیوانى لە بەرهەمى ناوخۆیی، هەروەک پشتیوانییەکانى لە مافیاگەلێکى وەک سایپا و ئێران خودرۆ خەریکى کۆمەڵکوژى خەڵکى ئێرانە.

 لەم نێوەندەشدا وەزارەتی تەندروستی و دامەزراوە تایبەتەکانى سەر بە ڕژێم وەک سازمانى خۆراک و دەرمان، لەبری جێبەجێکردنی ئەرکە سروشتی و یاساییەکانی خۆیان، لە هەوڵى دەرکردن و پێدانى مۆڵەتی بەرهەمهێنان و هاوردەکردن و دابەشکردنی دەرمانن بە شێوەیەکی مافیا و باندبازی.

بەدڵنیاییەوە تەندروستیی هاووڵاتییان هەرگیز خەمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نەبووە و ناشبێت.