Skip to main content

دیاریکردنی ڕەهن و بارمتەى گەورە بەرامبەر ئازادکردنى دەستبەسەرکراوێکى نەورۆزى سنە

دیاریکردنی ڕەهن و بارمەتەى گەورە بەرامبەر ئازادکردنى دەستبەسەرکراوێکى نەورۆزى سنە
AvaToday caption
posted onApril 7, 2022
nocomment

🌐  ئاڤاتودەی

لە کاتێکدا کە زانیارى ورد لە دۆخى هەندێک لە دەستبەسەرکراوانى نەورۆزى سنە لەدەست نییە، دەزگاى دادوەرى کۆمارى ئیسلامى، بڕیارى دانانى ڕەهن و بارمەتەى زۆر قورس و گەورەى داناوە بۆ ئازادکردنى یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانى مەراسیمە نەورۆزییەکانى سنە.

 

 بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى و لەسەر بنەماى زانیارییە وەرگیراوەکان لە خزم و کەسوکارى بنەماڵەى سامان میرەکى، لێپرسەرەوەى کەیسەکەى، ڕەهن و بارمەتەیەکى گەورەى ٧٩٩ ملیۆن تمەنى دیارى کردووە بۆ ئازادکردنى کاتى ئەم هاووڵاتییە.

سەرەڕاى بەدواداچوونە بەردەوامەکانى بنەماڵەکەى لەبارەى دۆخى میرەکى، پاش تێپەڕینى ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنى، بەرپرسانى ئیدارەى تیرۆریستى ئیتلاعاتى سنە و بەرپرسانى دادوەرى، خۆیان بوارەدووە لە پێدانى هەر جۆرە زانیارییەک بە خزم و کەسوکارەکەى و تا ئێستاش چارەنووسى ئەو لاوە نادیارە.

ئەم چالاکە مەدەنییە، لە ماوەى لێپرسینەوەو دەستبەسەرکردنیدا مافى گرتنى پارێزەر و پەیوەندى تەلەفۆنى و چاوپێکەوتنى لەگەڵ بنەماڵەکەى نەبووە. سامان میرەکى چالاکى ژینگەیی و مەدەنى سنە، ڕۆژى چوارشەممە ٣ى خاکەلێوە و دواى بانگهێشتنى ئیدارەى تیرۆریستى ئیتلاعاتى سوپا و چوونى بۆ ئەو ناوەندە، دەستبەسەر کرا.

پاش دەستبەسەرکردنەکەشى، بۆ لێپرسینەوە و تێگەیشتن لە تۆمەتەکانى برایە دەستبەسەرگەى ئیدارەى تیرۆریستى ئیتلاعاتى سوپا کە بە دەستبەسەرگەى شەهرامفەرى سنە بەنێوبانگە. لەوێش بەکرێگیراوان و نۆکەرانى ئاخوندەکان بە مەبەستى سووکایەتى و ددانپیانانى ناچارى و لێدان، ویستوویانە قژى ئەم چالاکە ژینگەیی و مەدەنییە بتاشن. میرەکى لە گاتى دەستبەسەرکردنیشدا بە توندى ئازار و ئەشکەنجە دراوە و لە دوو لاوە سەرى شکێنراوە.